29/03/2024
DidiMn Logo
Top

پڕۆژەى ڤەژین بووکس، هەوڵێک بۆ کۆکردنەوەى دەقى ئەدەبى و مێژوویی زمانى کوردى

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – یونس سلێمان ئەحمەد

لە ئێستادا لە تۆڕى ئینتەرنێت پڕۆژەیەکى گرنگ بۆ کۆکردنەوەى دەقى ئەدەبى و مێژوویی زمانى کوردى دەستی پێ کردووە، ئەو پڕۆژەیە ناوى ڤەژین بووکسە و وەک خۆیان باسى دەکەن، ”هەوڵێکە بۆ کۆکردنەوەی زانستییانەی دەقی ئەدەبی و مێژوویی زمانی کوردی، کە لەگەڵ دەقەکاندا، ھەوڵ دەدەین وێنەی دەستنووس و دەنگیش پێشکەش بکەین”.

ئامانجەکانى پڕۆژەکە پێک هاتووە لە:

١-دروستکردنی کۆگایەکی دەق بۆ زمانی کوردی، کە زانیاریی زیادە وەک شێوەزار و ڕێکەوت و نووسەریشی لەگەڵدا بێت.

٢-بەھێزکردن و بەرزکردنەوەی پلەی زمانی کوردی لە ناوەڕۆکی سەر وێبدا.

3-دابینکردنی پێگەیەکی ناوەندی بۆ ژێدەرپێدان بە سەرچاوە مێژووییەکانی کوردی.

دوو جۆر دەخرێنە ڕوو:

1- بەرھەمھێنەرەکەی فەوتی کردبێت.

2- یەکەم جار پێش ساڵی ٢٠٠٠ چاپ کرابێت.

ئەم پڕۆژەیە لە لایەن کۆمەڵێک کەس لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان بە هاوکاریى ناوەندی فەرھەنگیی ھونەریی ڤەژین لە شارى مەریوان ئەنجام دەدرێت.

لە ئێستادا دیوانى چەندین شاعیرى کورد تۆمار کراوە کارکردن لە پڕۆژەکە بەردەوامە.

بەڕێوەبەرى پڕۆژەکە، حامید کۆنەپۆشی، ئەندازیاری کۆمپیووتەر، خوێندکاری دکتۆرای کۆمەڵناسییە و دانیشتوى شارى مەریوانە.

کلێک لێرە بکە بۆ چوونە ناو ماڵپەڕەکە:

هاوبەشی بکە

Vejin Books, Younis Sleman Ahmad,