26/04/2024
DidiMn Logo
Top

دروستکردنەوەی گوڵدانە شکاوەکان بە نەخش

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: شێنێ محەمەد

ھونەرمەندی بەڕیتانی، شاڕڵۆت بەیڵی، لە کارێکیدا ھەستاوە بە نوێکردنەوەی کەلوپەلی سیرامیکیی بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش. بەیڵی زۆر سەرسامە بە تەکنیکی نوێکردنەوەی شتومەک لە ژاپۆن، کە ئەم تەکنیکە بە (کینتسوگی) ناودەبرێت. لەم تەکنیکەدا ژاپۆنییەکان ئامڕازە شکاوەکان بە ئاڵتون، زیو یان پلاتین چاک دەکەنەوە، ئەمەش بۆ دەرخستی جێگا شکاوییەکەی هەروەها بۆ ڕێزگرتنە لە مێژووەکەی. بەم دیدەوە بەیڵی جۆرە نەخشێک بەکاردێنێت کە ھاوشێوەی گوڵدانی شکاون. سەرەتا ھەر پارچەیەکی شکاو بە قوماشێک دەبەستێتەوە و دواتر بە دەزوی ئاڵتون پارچە شکاوەکان پێکەوە دەلکێنێت. نوێکردنەوەی ئەم گوڵدانانە بۆ مەبەستی بەکارھێنانەوە نییە، بەڵکو بۆ دروستکردەنوەیەتی بە شێوازێکی جوانتر و دیارتر.

سەرچاوە: کۆڵۆسەڵ

هاوبەشی بکە

Britain, Sharlotte Bale, SheneMohamad, Shewakari,