28/03/2024
DidiMn Logo
Top

دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ فرۆشی ڕۆمانی 1984 بەرز بووەتەوە

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من

 

ساڤان ئاکۆ

جاری وا هەیە ڕۆمانێکی خەیاڵی لە واقعدا بەدی دێ، جاری واشە کتێبێکی کۆن بە هۆی هەبوونی خاڵی هاوبەش لەگەڵ ڕۆژگاری ئەمڕۆدا، ڕەواج پەیدا دەکاتەوە.
 
لە کاتی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و دوای ئه‌وه‌ی ڕاوێژكاری دۆناڵد ترەمپ، كێلیانی كۆنوه‌ی، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا ده‌ستەواژه‌ی ”جێگره‌وه‌ی ڕاستییه‌كان”ی به‌كار هێنا، فرۆشی کتێبە کلاسسیکییەکەی جۆرج ئۆرویڵ بەرز بووەوە. ڕۆمانەکە لەو کاتەوە ٤٧٠٠٠ی لێ فرۆشراوە و ئەم هەفتەیەش وەشانخانەی پەنگوین بە پەلە ٧٥٠٠٠ نوسخەی لێ چاپ کردووەتەوە.
 
چاودێران ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ وەک‌ وه‌زاره‌تی ڕاستییه‌كانی ڕژێمه‌كه‌ی ناو ڕۆمانی 1984 ده‌بینن، كه‌ ئیشی ته‌نیا چه‌واشه‌كردنه‌.
 
وەک یارمەتییەک بۆ خود، خوێنەران بۆ ئەوەی چۆن مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتێک بکەن کە چینێکی شاراوە بەڕێوەی دەبات و هەوڵ دەدات ڕێگری لە بیرکردنەوەی ئازاد بگرێت، دەیکڕن.
 
لە ڕۆمانی 1984دا، بیرکردنەوەی کەسی دادەمرکێندرێتەوە بە بەکارهێنانی دەستەواژەی”دەبڵ بیرکردنەوە“، کە نووسەر و هەندێک پەیامبەر دەیاننوسی “هێزی پاراستنی بیر و باوەڕە دژیەکەکان لە مێشکی تاکدا لە هەمان کاتدا و قبووڵکردنی هەردووکیان”. لە ڕۆمانەکەدا سیاسییەکانیش زمانێکی نوێ بەکار دەهێنن بە ناوی زمانی نوێ، زمانێک بە دەربڕینێکی نوێی فرەمانا بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕاگەیاندنەکانی سیاسەتدا بەکار دەهێنرا، کە بەگشتی وای لە کۆمەڵگە دەکرد هەموو ڕۆژێک بەرگەی دوو خولەک لە گوتاری ڕق بگرن.
 

پڕفرۆشترین كتێبی ماڵپه‌ڕی ئه‌مازۆن

له‌ ئێستادا، ڕۆمانی 1984، دوای زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌ له‌ چاپبوونی، پله‌ی یه‌كه‌می له‌ لیستی پڕفرۆشترین كتێبه‌كانی ماڵپه‌ڕی ئه‌مازۆن گرتووه‌. هه‌روه‌ها ڕۆمانه‌ كلاسیكییه‌كانی وه‌ك جیهانیی نوێی ئازای ئه‌لدۆس هه‌كسلی و فه‌هره‌نهایت 451ی ڕه‌ی برادبێری، پله‌ی یازده‌یه‌مین و نۆزده‌یه‌مینی لیسته‌كایان گرتووه‌.
 
 
له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م دوو لینكه‌ی خواره‌وه‌، ده‌توانن بابه‌تێكی ڕه‌خنه‌یی ده‌رباره‌ی ڕۆمانی 1984ی جۆرج ئۆروێل بخوێننه‌وه‌:
 
 
هاوبەشی بکە

1984, Donald Trump, George Orwell, SavanAko,