25/04/2024
DidiMn Logo
Top

پەڕاوی ئۆروێڵ: چاوپێکەوتنێک لەگەڵ جۆرج ئۆروێڵ دەربارەی ڕۆمانی 1984

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ڕۆژنامەی پاکستان تودەی
لە ئینگلیزییەوە: سیڤان ئەرسەلان

جۆرج ئۆروێڵ، کە ناوی ئیریک بلەیرە، لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٤٠دا ڕۆمانی ١٩٨٤ی نووسیوە، کە یەکێکە لەو تێکستە مۆدێرنانەی زۆر بە سادەیی پێمان دەڵێت شتەکان چۆن کۆتاییان پێ دێت، ئەگەر هاتو لە پاراستنی ئازادیمان شکست بهێنین.
بەڵام ئۆروێڵ خۆی بە هیچ شێوەیەک کەسێکی ڕەشبین نەبوو. لە یەکەمین چاوپێکەوتنیدا لە دوای زیاتر لە سی ساڵ، لە ماڵەکەی خۆیدا لە دەرەوەی شاری کامبریج، لەگەڵ سەرنووسەری ئای سی پی، سکۆت پاڵمەر، چاوپێکەوتنێکی بۆ گۆڤاری ئەدەبیی سۆفتوێر ئەنجام دا. تێیدا باسی لەو پاڵنەرە کرد کە هانی داوە ڕۆمانی ١٩٨٤ بنووسێت، هەروەها چۆن تێڕوانینەکانی لە ماوەی سی ساڵی پێشوودا گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە. 

تۆ ڕۆمانی ١٩٨٤ بە ڕۆمانی ”پێغەمبەرێک” دادەنێیت، پێت وانییە کە ڕۆمانەکە بەم شێوەیە کەوتووەتەوە؟
ئەو پرسیارەم کاتێک لێ کرا کە یەکەم جار کتێبەکەم بڵاو کردەوە و هەمان وەڵامت دەدەمەوە کە پێشتر بەوانیشم دا: مەرج نییە هەمان شێوەی ئەو کۆمەڵگەیەی من لە ڕۆمانی ١٩٨٤دا باسی دەکەم، لە داهاتوودا دروست ببێت، بەڵام بەپێی ئەو هەقیقەتەی کە ئەمە کتێبێکی تەنزئامێزە، بە مانای زیادەڕەوییەکە لەپێناو گەیاندنی مەبەستێکدا، کە جۆرێک لەو کۆمەڵگەیەی باسم کردووە، ڕەنگە ئەگەری سەرهەڵدانی هەبێت.
فەزای گشتیی چیرۆکەکەم لە بەڕیتانیا ڕوو دەدات، ئەمە بۆ ئەوەی پیشانی بدەم ئەو وڵاتانەی ئینگلیززمانن، دوور نین لەوەی ئەم جۆرە شتانە تێیاندا سەر هەڵبدات: دیکتاتۆریەت، ئەگەر دژی نەجەنگێی ئەوا دەتوانێت لە هەر شوێنێکدا بێت، سەر بکەوێت.
ئەمە ئاگادارییە، نەک پێغەمبەری، وەک چۆن پێغەمبەرییەکی من سەری هەڵدا، پێم وایە کە ئەمە جۆرێکە ئێمە دەتوانین هەر یەکەمان خاڵی خۆمان هەبێت.
لە ١٩٥٠دا کە وازم لە نووسین هێنا، بڵاوبوونەوەی دیکتاتۆریەت بە جیهاندا زیادی کرد. دیکتاتۆریەت بەشێکی گرنگی کۆمەڵگەیە لە زۆربەی وڵاتانی دنیادا، هەروەها هێشتا وڵاتەکەی ئێمە بە تەواوی خۆی بە دەستەوە نەداوە. ئەو هەقیقەتەی کە ڕووداوەکانی ١٩٨٤ هێندە کاریگەریی لە کتێبەکەمدا هەیە، نیشانەی بوێرییە، هەروەها سوودێکی دیکەی ئەرێنیی کتێبەکەم ئەو ئاگادارکردنەوەیەیە کە زۆر لە خەڵکی هەستیان پێ کرد، کاتێک پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا بووە هۆی زیادبوونی مەترسیی دەسەڵاتی حکومەت بەسەر تاکەکاندا، هەر کاتێک کە دەبینین دەسەڵاتی یاسا باڵادەستە بەسەر دەسەڵاتی مرۆڤدا، ئەوە هۆکارێکی ئەرێنیمان هەیە بۆ ئەوی هیوامان هەبێت ئەو کۆمەڵگەیەی لە کتێبی ١٩٨٤دایە ڕوو نادات، لە ناو کتێبەکەدا بە دڵنیاییەوە هیچ یاسایەک نییە جگە لە تاوان.
بە گشتی بۆ هەمووی، پێم وایە جیهانی ساڵی ١٩٨٤ کەمێک نزیکترە لە بارودۆخی کتێبەکەوە، وەک لە ساڵی ١٩٥٠، بەڵام کەمێک کەمتر لەوەی پێشووتر، هەر چۆنێک بێت جیهانی دیکتاتۆری توانای هێندە بەهێزە کە خەڵکی نیگەرانی بن.

لە کتێبەکەدا، تۆ هێزێکی گەورەی جیهان وەک مێشکێکی پلانگێڕی شاعیرانەت گۆڕیوە بۆ مێشکێکی لاوازی سەرقاڵ لەگەڵ ناکۆکییەکی دەرەکی. جەنگی بەردەوام نەک تەنها مرۆڤی دوور خستووەتەوە لە کێشەکانی ماڵەوەی، بەڵکو بووەتە پاساوێک بۆ ئاژاوەنانەوە و سیخوڕیکردن باسەر تاکەکانی کۆمەڵگەوە. هەست ناکەیت کە ئەمڕۆیش لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و یەکێتیی سۆڤیەتدا خەریکە ڕوو دەدات؟
هێشتا نەبووەتە شتێکی پلان بۆ دانراو، بەڵام هەر کاتێک خەڵکی جیهان نیگەرانی بوون، ئەوا ڕەنگە ڕوو بدات، هەموومان ئامادەین پاڵپشتی بۆ دامەزراندنی ‌هێزێکی سەربازیی گەورە بکەین، لە داهاتوویشدا هیچ جێگرەوەیەکی نییە. ناتەواوییەک یان هەر شتێکی دیکە ڕەنگە لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا هەبێت، ئەوان هێشتا زۆر پێشکەوتووترن لە وڵاتانی ڕۆژهەڵات، هەر چۆنێک بێت دەزگای بەرگریکردنمان دەبێت بە بەردەوامی چاودێر بن بۆ ئەوەی دڵنیا بن خەڵکی ئەو ئازادییەی کە پێویستە پارێزگاریی لێ بکەن، نابەزێنن.
سەرۆکەکەت ئیسینهۆوەر هیچ شتێکی لەوە باشتری نەکردووە، کاتێک کە ئاگاداریی بڵاو کردەوە لەبارەی مەترسیی گەشەکردنی پیشەسازیی سەربازی، بەکارهێنانی سەرچاوەکانی سروشت بۆ کەلوپەلی سەربازی، ستراتیجییەکی مەزنی دیکتاتۆرانەیە بۆ ملکەچکردنی خەڵکی.

بەڵام ئەگەر هەردوو لە یەکێتیی سۆڤیەت و ئەمەریکا هێندەی بڕی پێویست چەکی ناوەکییان هەبێت، تاوەکو هەزار جاری دیکە یەکدی تێک بشکێنن، بۆچی هیشتا هەوڵ بۆ چەکی زیاتر دەدەن، ئەگەر ئەمە تەنها یارییەک نەبێت، ئەوا بۆچی دەبێت ئێمە زیاتر و زیاتر چەک دروست بکەین؟
ڕاستییەکەی ئەم هەوڵدانە بۆ ئەوەیە ببێتە یارییەک، کاتێک کە میللەت ئامادەیە پشتگیری لە هێزی سەربازی بکات، لەجیاتیی ئەوەی پشتگیری لە شتەکانی دیکە بکات، بە دڵنیاییەوە ئەمە ئەگەرێکی ترسناکە. پێم باشترە نیگەرانی لایەکەی دیکە بن، کە ڕەنگە تەکنەلۆجیایەکی نوێ بەرهەم بهێنن و لەناکاو ژمارەیەک چەک دروست بکەن، پاشان لە ڕێگەی هەندێک نارنجۆکەوە ئەو لایەی دیکە بەسەر جیهاندا سەر بکەون.
وەک لە سەدەکانی ناوەڕاست لە فلۆرانس ڕووی دا، کۆمەڵە ناکۆکەکان دەستیان بە دروستکردنی تاوەر کرد و هەر یەکێکیشیان دەبوایە یەکێکی هەبوایە، هەموویان دەبوایە تاوەرێکی لەوەی دیکەی بەرزتری هەبوایە، لەم خاڵەدا دەبێتە شتێکی بێزارکەر.
وا دەردەکەوێت کە هەمیشە مەترسییەک هەیە، ئەم ترسەی ئێستامان ئەوەیە کە ڕەنگە یەکێتیی سۆڤیەت بێت و داگیرمان بکات، بۆیە حکومەتەکەمان دەبێت هێزی زیاتری هەبێت بۆ ئەوەی نەیار و تێکدەرانی سەر ئازادیی ڕۆژنامەگەری تێک بشکێنێت و هەموان پێویستە تاقیکردنەوەی درۆکردن ئەنجام بدەن…
هەر بۆیە ئەمە ناکۆکییەکی گەورەیە، بە دڵنیاییەوە ئەو شتەی کە تۆ ناتەوێت، ئەوەیە دیکتاتۆرەکان دەستت بەسەردا بگرن، مەترسییە گەورەکە ئەوەیە کە لە پارێزگاریکردن لە دیکتاتۆری، ڕەنگە خۆت ببیتە دیکتاتۆرێک، کە لەم خاڵەیشدا، وەک چۆن لە کۆتایی ڕۆمانی مەزرای ئاژەڵاندا بەرازەکان جیاوازییەکی ئەوتۆیان نەبوو لەگەڵ مرۆڤەکاندا، پێم وایە ئەم مەزرای ئاژەڵانە زۆر باش بوو بۆ پیشاندانی ڕۆڵی خۆبەزلزانی لە دامەزراندن و پارێزگاریکردن لە دەسەڵاتدا، بەڵام ئەوەیش ڕاستە کە تەنانەت خۆبەزلزانەکانیش دەکرێت دوژمنیان هەبێت.

لە ١٩٣٠دا، ئێمە قەیرانێکی ئابووریمان هەبوو، لەو کاتەوە هیچ شتێکی جیدیترمان نەبووە جگە لە مایەپووچی و گەڕانەوە بۆ دواوە. کۆتا جەنگ کە تێیدا بووین، جەنگی جیهانیی دووەم بوو، هەر لەو کاتەوە دەستمان کردووە بە دروستکردنی چالاکیی پۆلیسی و چالاکیی ڕزگارکردن بە بێدەنگی و بێ زیانپێگەیاندن، پێت وانییە کە زمانەکەمان وێران بووە بە هۆی دزەپێکردنی وردە وردەی ڕۆژنامەکانەوە؟
پێم باشترە نیگەران بم لەسەر ئەم پرسیارە دەربارەی زمان کردت.
ئێستا وا بیر دەکەمەوە ئەو مۆدێلەی کە بۆ قسەی نوێ و کۆنتڕۆڵکردنی خود بە کارم هێناوە، کاری نەکردووە، من لەو کاتەدا ئەو قسەیەم وت، بە دڵنیاییەوە ئەوەی من نووسیومە تەنز بووە، وەک گەورەکردنێک، بەڵام ئەمە بە تەواوی ڕاست نییە، وەک چۆن من لە ١٩٨٤دا ئاماژەم پێ داوە، کە دەتوانی کۆنتڕۆڵی بیرکردنەوەی خەڵکی بکەیت بە کۆنتڕۆڵکردنی شێوازی قسەکردنیان، بۆیە پێم وایە ئەو قسەکردنە نوێیە نموونەیەکی باشە بەوەی کە تۆ پێی بڵێی ”ویستی دیکتاتۆریەت”. ئەو خواستەی بۆ دووبارە دروستکردنەوەی کۆمەڵگە بە هەوڵدان و ڕەنجی یەکێک لە بنچینەکانی دامەزراوەکان، زمان وەکو مۆدێلێکە کە چۆن دەکرێت بیرکردنەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت، هەر چۆنێک بێت، پێم وایە ئەمە بە هۆی نیشانەکردنەوەیە.

بۆ هەموو مەبەستە کردارییەکان، کۆمپیوتەر، ئەو کاتەی کە تۆ سەرقاڵی نووسینی ١٩٨٤ بوویت، دروست کرا، پێت وایە کە داهێنانی کۆمپیوتەر کاریگەریی ئەرێنی یاخود نەرێنیی لەسەر وێناکردنی ئازادی هەبووە؟
تەکنەلۆژیای کۆمپیوتەر ئەوەیە کە تەکنەلۆژیا نەمرە وەک هەموو داهێنانەکانی دیکە، وەک توانای دروستکردنی ئاگر یاخود توانای چاپکردنی کتێب.
بەڵام لەبەر ئەوەی کۆمپیوتەر پێشکەوتووە و توانیویەتی بەسەر مرۆڤایەتیدا سەر بکەوێت، کەمێک تۆقێنەرە و بە هۆی ئەوەی چەندین توانای هەیە، وەک کۆکردنەوەی زانیاری و گەڕان بە دوای فایلەکاندا و بوونی چەند بەرنامەیەکی تایبەت بە پاراستن، دەتوانین قەدری ئەوە بگرین کە کۆمپیوتەر چەند سوودی هەبووە لە سنووردارکردنی ئازادییەکانماندا.
تەکنەلۆجیای کۆمپیوتەر بۆ ستەمکردن لە خەڵکی لە لایەن ستەمکارەکانەوە بە کار دەهێنرێت. بەڵام لە هەر شوێنێک ویستی فراوانبوونی ئازادی هەبێت، هیچ هۆکارێک نییە کە نەهێڵێت کۆمپیوتەر بەشدار نەبێت. بڵاوبوونەوە و بەردەستبوونی کۆمپیوتەر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە لای من بەم شێوەیەی لێ هاتووە.
کەسانێک هەن بە خراپی بە کاری دەهێنن، بەڵام کۆمپیوتەر لە لای چەندانی دیکە داهێنانێکی سوودبەخشە. ئەمەیش ئەوەیە کە سیستەمی دیکتاتۆری دەیەوێت، لە سەرووی هەموویشیەوە، دەستبەسەرداگرتن و گەیشتن بە زانیارییەکانی دەوێت، هیچ تاکێک نییە لە یەکێتیی سۆڤیەت، بتوانێت ببێتە خاوەنی ئامێرێکی کۆپیکردن یاخود کۆمپیوتەرێکی ئەپڵ؛ ئاژاوەیەکی جەنجاڵ هەیە لە بەکارهێنان و وێناکردنی کۆمپیوتەر لە ئەمەریکادا. ‌‌‌حکومەتی دیکتاتۆر، لە سەرووی هەموویەوە، بەلایەنی کەمەوە لە مەبەستەکانیاندا و بەم شێواندنەیش ،دەتوانێت کار بکاتە سەر ئازادیی خەڵک.

پێت وایە کە فاکتەرە گرنگەکە لە وێناکردنەکانی دیکتاتۆریەتدایە، وەک جۆرێک لە ویستێکی جوان؟
بەڵێ، بە دڵنیاییەوە. چ هۆکارێک بوو کە وای لە ئۆبرینی دروستکەری بیرکردنەوەی پارێزگاری کرد لە ١٩٨٤دا، بۆ دووبارە داڕشتنەوەی وینستۆن سمس، ئەو هێزەی کە ڕەنگ بوو بە ئاسانی بیکوژێت.
بەڵام دیکتاتۆریەت ناتوانێت بەرگەی ئەوە بگرێت کە کەسێک جیاواز بیر بکاتەوە، ئەمەیش دەبێتە بەرهەمهێنانی خۆشەویستییەکی گەورە لە وینستۆن سمسدا، هەر ئەمەیش ئەوەیە کە دەسەڵات دەیەوێت، پاشان دەتوانن فەرمان بکەن بە لەناوبردنی، چونکە چیتر توانای نەماوە. فەرمانێکی ئەمەریکی هەیە کەمێک سەیرە بۆ سەربازی، بۆ ئەوەی وای لێ بکەن کەمێک ترسناک بێت، ئەو هەقیقەتەی کە پاراستن و تەواوی لە زمانێکدا بە یەکەوە دێن، زۆر دیارە؛ لە ١٩٨٤دا هیچ شتێک نییە جگە لە پاراستن.

هاوبەشی بکە

1984, George Orwell, پەڕاوی ئۆروێڵ,