28/03/2024
DidiMn Logo
Top

دوو کەسایەتیی جیاوازی ڤلادیمێر مایاکۆڤسکی

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – سپێکتاتۆر

ئانا ئاسلانیان

لە ئینگلیزییەوە: شێنێ محەمەد

ڤلادیمێر مایاکۆڤسکی، وەک ئایندەخوازێک، بە بەشداربوونی لە نوسینی مانیفێستی 1912 بە ناوی شەپازلـلەیەک لە ڕوخساری چێژی گشتی، بووە ھۆکاری دروستبوونی قین لە زمانی کۆن. “سەردەمی نوێ داوای زمانی نوێ دەکات”، ئەمە ئەو یاسایە بوو کە مایاکۆڤسکی لە ھەموو ژیانیدا پەیڕەوی کردووە. لە پاش شۆڕشی ئۆکتۆبەر، مایاکۆڤسکی دەستی کرد بە نووسینی ھۆنراوە و شانۆ کە بۆ ژمارەیەکی زۆر لە بینەر نماییش دەکران و بۆ تێلێگرافی ڕوسی پۆستەری پڕوپاگەندەی لێ دروست دەکرا، ھەروەھا بەشداریی دەکرد لە فیلم و ھاوکاریی ئەلێکساندەر ڕۆدچینکۆـی کۆنستڕەکتیڤیست بوو لە کاری داھێنانی ڕیکلام. لە ساڵی 1923، لە ھەوڵی دروستکردنی بیرۆکە و میتۆدی تازە بوو لە ھونەردا، بۆ ئەمەش مایاکۆڤسکی گۆڤاری  لێفـی بەرھەمھێنا، کە بۆ خزمەتکردنی سۆشیالیزم بوو، بەڵام ئەم گۆڤارە ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئایدیۆلۆژی دەسەڵاتدارەکان نەبوو.

futurist

پۆستەری پێشانگایەکی تایبەت بە کارەکانی مایاکۆڤسکی، ١٩٣٠

ھۆنراوەکانی مایاکۆڤسکی پڕن لە نیۆلۆگیزم، خوازەی کاریگەر، وێنەی ڕەسەن، کێشی کورتکراوە و ئاوازی پچڕپچڕ، سەرسامکردنی خوێنەر بە بوونی وزە و متمانەبەخۆبوونێکی زۆرەوە. مایاکۆڤسکی وەک دوو کەسایەتیی جیاواز، جەنگێکی وێرانکارر لە ناخیدایە لە نێوان ھۆنەرێکی لیریکی و نوسەرێکی وروژێنەر. ئەم جەنگەش لە ھەردوو ھۆنراوەی ھەوری پانتۆڵ پۆش و دەربارەی ئەمەـدا زۆر بە ڕوونی دەبینرێت.

ھەرچەندە مایاکۆڤسکی لە پەیوەندییەکانیدا لەگەڵ ژنان زۆر خۆویست بووە، بەڵام ژیاننامەکەی بە زیادەڕۆییەوە باس لە ڕۆمانسییەت دەکات. لە بەندێکدا خۆشەویستەکانی مایاکۆڤسکی خۆیان لە سەر پەیوەندییەکانیان دەدوێن و باس لە نەویستنی دووگیانبوونیان دەکەن.

poster

دیزاینی کتێبە شعری مایاکۆڤسکی دەربارەی ئەمە

چەند ھۆکارێک ھەن کە بوونە ھۆی ئەوەی مایاکۆڤسکی کۆتایی بە ژیانی بێنێت: پشێوی دەروونی، سەرنەکەوتنی شانۆکەی، کێشەی تەندروستیی لە ژێی دەنگیدا، دوورکەوتنەوەی ھەوادارانی، بەڵام لە ھەموو ھۆکارەکان کاریگەرتر، نەمانی ئەو ھیوا زۆرەی کە بەو دەسەڵاتە تازەیە ھەیبوو. بۆ نوسەرێک کە باوەڕی تەواوی بە زمان ھەبوو، نەیدەتوانی بەرگەی ئایدیای دژیەکانەی سۆڤیەت بگرێت، کە دوای 10 ساڵ لە شۆڕشەکە سەری ھەڵدا. ئازادی وشەیەک بوو کە لە 1917 سەدای دابووەوە، بەڵام لە سەردەمی سۆشیالیستەکان ماناکەشی لەدەست دابوو. ئەو دەیبینی کە زمان  بچووککراوەتەوە بۆ تەنھا چەند دروشمێکی ناوبۆش، مایاکۆڤسکی لەم بارودۆخەدا تەنھا دەکرا وەک مردوویەک بێت.

 

هاوبەشی بکە

manifest, Mayakovsky, SheneMohamad, The Cloud in Trousers,