19/04/2024
DidiMn Logo
Top

خوێنەر و کتێب: دەربارەی ڕۆمانی هەڵەی ناو ئەستێرەکانی بەختمان

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – خوێنه‌ر و كتێب

کتێب: هەڵەی ناو ئەستێرەکانی بەختمان
نووسەر: جۆن گرین
خوێنەر: ڕاڤیار ئەبوبەکر

مادەم مرۆڤ مەحکومە بەوەی کە بژی، کەواتە هەمیشە پێویستی بەوە هەیە کە شەڕکەرێکی باش و لێهاتوو بێت، چونکە بەردەوامیی ڕوبەڕوبوونەوەی تۆ لە شەڕەکانتدا، بەردەوامیی ژیانتە. ‎جۆرەها شەڕی سەیر هەیە کە پێویستە تیایاندا سەرکەوتوو بیت. شەڕکردن لەگەڵ کێشە و گرفتەکانت، لەگەڵ نەخۆشی، لەگەڵ دژبەریی ئامانجەکانت. هەندێک جار لەگەڵ کەسە نزیکەکانیشت، تەنانەت لەگەڵ خودی خۆت و داواکارییەکانی ناوەوەشت. بۆ ئەوەی بەردەوام بیت و بمێنیتەوە، پێویستە بزانیت چۆن و بە چ چەکێک شەڕی دژبەرەکانت دەکەیت.

شێرپەنجە دەمێکە ڕێژەیەکی زۆری لە مرۆڤ داوە بە زەویدا، ئەو نەخۆشییەی كەم كەس هەیە لەو سەریەوە بە دۆڕاوی بە زەویدا نەدرابێت، بەڵام کەم نین ئەو هۆکارانەی دیکەش کە لە شێرپەنجە خراپتر مرۆڤ بە زەویدا دەدەن و تا ئەوسەری نەهامەتی ‎ڕای دەکێشن. دەمێکە نەمریی مرۆڤ بووەتە تەم و کەس بیری لێ ناکاتەوە، بەڵام شەڕی بەردەوامیی مانەوە تا کەوتن بە زەویدا شەڕێکە کە مرۆڤ زۆر جار بێ ویستی خۆی دەیکات، شەڕێک تیایدا تووشی سەختترین و زۆر جار بێماناترین و هەندێک جاریش ڕۆمانسیترین ساتەوەختەکان دەبێتەوە. ئیتر ئەوە تۆیت پێویستە بزانیت لە پەنای ئەو هەموو شەڕەدا چۆن جوانی دەدۆزیتەوە، ئەگەر نا ئەوە تۆ هەر لە سەرەتاوە دۆڕاوی.

 ‎ڕۆمانی هەڵەی ناو ئەستێرەکانی بەختمان لە گۆشەیەکی ئەدەبیی جوانەوە نیگامان زووم دەکاتە سەر ئەو شەڕە هەمەلایەنە.

هاوبەشی بکە

John Green, Ravyar Abubakir, The Fault in our stars, Xwenar u Kteb, ZhiwarNazanin,