03/05/2024
DidiMn Logo
Top

دەزگای سەردەم پێشبڕکێیەک بۆ خوێنەران ڕێک دەخات

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من –  ڕاگەیاندنی زنجیرەکتێبی سەردەم

پێشبڕکێی سەردەم بۆ خوێنەران، بریتییە لە پێشبڕکێیەکی مانگانەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بۆ خوێنەران، کە تیایدا هەر مانگە و دەزگای ناوبراو لە ڕێگەی پەڕەی زنجیرەکتێبی سەردەمەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک چەند کتێبێک لە چاپکراوەکانی خۆی دەستنیشان دەکات بۆ خوێنەران تا بیخوێننەوە و پاشان شرۆڤەی خۆیان بۆ هەر یەک لەو کتێبانە بنووسن و بینێرنەوە بۆ پەڕەی ناوبراو. دواتر خوێنەران ناویان دەچێتە لیستی پێشبڕکێی خوێنەران و باشترین خوێندنەوە و شرۆڤەی خوێنەران بۆ هەرکام لەو کتێبانەی کە دەزگاکە دەستنیشانی دەکات، دیاریی تایبەتی دەزگای سەردەم بەدەست دەهێنێت کە بریتییە لە ٥ کتێب لە دوایین چاپکراوەکانی دەزگای سەردەم.

99

لە مانگی ٩دا دەزگای سەردەم سێ کتێبی دەستنیشان کردبوو کە بریتیبوون لە دەستنووسەکان ناسوتێن، فینۆمینۆلۆجیی هۆش، کاتێک ئیمپراتۆر خودایی بوو.

مژدە سەڵاح لە شاری کەرکوک‌ەوە توانی بە خوێندنەوەی خۆی بۆ ڕۆمانی کاتێک ئیمپراتۆر خودایی بوو دیاریی تایبەتی دەزگای سەردەم بەدەست بهێنێت بۆ باشترین خوێندنەوە لە پێشبڕکێکەدا.

14022230_1030216867073904_1280443466928628547_n

ئەو خوێنەرە، لە خوێندنەوەکەیدا بۆ ڕۆمانەکە نووسیویەتی: “بەگشتی ئەم ڕۆمانە باس لە کاریگەریی خراپیی جەنگ و دژایەتیی نێوان ڕژێمەکان لەسەر تەواوی خەڵکی ئەو وڵاتانە دەکات. باس لە بە قوربانیبوونی کەسانێک دەکات، کە دوور و نزیک هیچ دەستێکیان لە ڕووداوەکاندا نییە.”

دەزگای سەردەم بۆ مانگی ١٠ سێ کتێبی دیکەی بۆ پێشبڕکێی خوێنەران دەستنیشان کردووە ئەوانیش بریتین لە:

mangy-10

١- چل ڕێساکەی عەشق/ ئەلیف شەفەق/ وەرگێڕانی: جەلیل کاکە وەیس

٢- کەسێتیی تاکی عێراقی/ باقر یاسین/ وەرگێڕانی: سەباح ئیسماعیل

٣. دەستنووسەکان ناسوتێن (یادداشت و نامەکانی بۆڵگاکۆف)/ جی.ئەی.ئی. کریست / وەرگێڕانی: بێهزاد کوردستانی

119667

خوێنەران دوای خوێندنەوەی هەرکام لەم بەرهەمانە دەتوانن شرۆڤەی خۆیان بۆ هەریەک لە کتێبەکان بنووسن بە جیا، پاشان بینێرنەوە بۆ پەڕەی زنجیرەکتێبی سەردەم لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک و دواتر ناویان دەچێتە لیستی پێشبڕکێی مانگی ١٠ی خوێنەرانەوە.

14040187_1176970902375428_2340582987203504586_n

بەستەری پەڕەی زنجیرە کتێبی سەردەم لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک:

هاوبەشی بکە

Serdem, Serdem Series Books,