06/05/2024
DidiMn Logo
Top

ساریت جاکۆبسن

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – وەرگێرانی لە ئینگلیزییەوە: هەڵۆ فەریق

ساریت جاکۆبسن لە ١٧\٨\١٩٧٢ لە هۆنگ کۆنگ لەدایک بووە. لە دوای لەدایکبوونی تا تەمەنی چوار ساڵی دایکی لە گەشتدا بووە بە ئاسیادا. لە چوارساڵیدا لە ئیسرائیل گیرساونەتەوە و لەوێ دەستیان بە ژیان کردووە. ساریل لە تەلئەبیب گەورە بووە و لە لایەن باپیریەوە کە بە ڕەچەلەک قوبرسییە، بە هونەری شێوەکاری ئاشنا بووە.


لە تەلئەبیب، ساریت بەشداری چەند کلاسیکی شێوەکاری کرد. دواتر بە ئەوروپادا گەشتی کردووە و کۆی ئیشەکانی هونەرمەندە گەورەکانی لە نزیکەوە چاو پێ کەوت، لەوانە ڤانکوخ و دالی و زۆری دیکە.


لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە زۆر سەرسامی هەردوو ڕێبازی سوریالیزم و ئیمپرێشنست بووە.

لەم سلایدەی خوارەوە کارە شێوەکاریەکانی هونەرمەند ببینە:

سەرچاوە: ئارت پیپل گەلەری

هاوبەشی بکە

HaloFariq, SaritJackobson, Shewakari,