26/04/2024
DidiMn Logo
Top

شێوەکارێک مرۆڤ دەگۆڕێت بۆ تابلۆ

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

شێوەکارێک مرۆڤ دەگۆڕێت بۆ تابلۆ

دیدی من – لە ئینگلیزییەوە: هەڵۆ فەریق

“من ڕاستەوخۆ مۆدێلە زیندووەکانم دەکەم بە تابلۆ، تا ئەو وەهمە دروست بکەم کە خەڵکی لە ژیانی ڕاستەقینەدا، لەناو تابلۆیەک دان.”

ئەلێکس مید چەندین پێشانگای شێوەکاری کردوەتەوە لە لەندەن، واشینگتۆن و زیوریخ، هەروەها پێشانگایەکی فۆتۆگرافی لە ئەڵمانیا.

ئەوەی کە ئەم خاتوونە شێوەکارە جیادەکاتەوە، هەبوونی ئەو ستایل و تەکنیکە ناوازە و تایبەتەیە کە کاری لەسەر دەکات؛ مید مۆدێلەکەی دێنێت و ڕاستەوخۆ لەسەر جەستەی مۆدێلەکە و خودی مۆدێلەکەی دەکات بە تابلۆ.

مید لە بەرنامەیەکی زە تۆک کە زیاتر لە دوو میلیۆن بینەری هەبووە، دەڵێت: “جەستەی تۆ، کانڤاسی منە.”

وێنەکان لەم سڵایدەوە ببینن:

سەرچاوە: ئارت پیپل گەلەری

 

هاوبەشی بکە

Alex Mid, HaloFariq,