20/05/2024
DidiMn Logo
Top

فيلمى فرۆشيار پاڵێوراوى خەڵاتى ئۆسکارە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من – دى دەبليو فارسى

لە فارسييەوە: سەليم جەمال

فيلمى فرۆشيار لە دەرهێنانى ئەسغەر فەرهادى دەرهێنەرى ناودارى ئێران، پاڵێوراوە بۆ خەڵاتى ئۆسکارى ساڵى ٢٠١٧، لە هەمان کاتدا فيلمەکانى ڕاوەستاو لەژێر تۆز و خۆڵ، ئەو کچە و لانتوورى و ناهيد، پاڵێوراون بۆ ئەو خەڵاتە لە لايەن لیژنەى داوەران.

ئەمير ئەسفەنديارى، وتەبێژى لیژنەى داوەران ڕای گەياند: ”لە نێوان ٨٢ فيلم، سەرەتا هەشت فيلم و دواتر ليستێک پێک هێنرا بۆ پێنج فيلم مەبەست لە هەڵبژاردنى ئەو پێنج فيلمە جيهانى بوون و کاردانەوەى ميدياکانى ناوخۆ و بيانى بوو، هەروەها دووبارە پێداچوونەوەى سيناريۆى فيلمەکان ئەرکێکى ديکەى لیژنەکەمان بوو.”

the-salesman-cannes-copy

فيلمى فرۆشيار لە دەرهێنانى ئەسغەر فەرهادى، لە فێستيڤاڵى نێودەوڵەتیی فیلمی کان پەسن کرا و خەڵاتى باشترين سيناريۆ و ئەکتەرى پياوى دەستەبەر کرد، کە شەهاب حسێنى بوو.

لەگەڵ ناساندنى فيلمى فرۆشيار، ئەسغەر فەرهادى بە چوار فيلم دەبێته يەکەک لە ڕێکۆردشکێنەکانى خەڵاتى ئۆسکار بۆ فيلمەکانى بيانى. فيلمى جيابوونەوەى نادر لە سيمين، بۆ يەکەمين جار سينەماى وڵاتى ئێرانى کردە خاوەنى خەڵاتى ئۆسکار، هەروەها فيلمى دەربارەى ئێلى لە ساڵى ٢٠١٠ و فيلمى فرۆشيار لە ساڵى ٢٠١٣ بە لیژنەى خەڵاتى ئۆسکار ناسێندران.

هاوبەشی بکە

Asghar Farhadi, SaleemJamal, The Salesman,