02/05/2024
DidiMn Logo
Top

فڵچەی نیگارکێشانەکە لەنێو دەستمدایە: نامەی زەهرە لە زیندانەوە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ژینها
لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

مێردین- زەهرە دۆغانی ڕۆژنامەنووسی ژینها، کە ناسراوە بە پیشاندانی ئازار و مەینەتیتەکان لە نێو تابلۆکانیدا، بەتایبەت لە دواهەمین تابلۆیدا کە بووە هۆی دەستگیرکردنی لە لایەن حکومەتی تورکیاوە، لە زیندانەوە نامەیەکی ناردووە و دەڵێت کە ئەو بەردەوام دەبێت لە وێنەکێشان.

بۆ ماوەی پێنج مانگ، هەڵەبڕی دەزگای ژینها، زەهرە دۆغان لە نوسەیبینی ناوچەی ماردین ڕاپۆرتی ئامادە دەکرد. ئەو ڕۆژەی ئەو ناوچەیە جێ دەهێڵێت، زەهرە لەل ایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت. لە ئێستادا زەهرە نامەیەکی لە زیندانی ماردینەوە، کە تیایدا لەوێ زیندانی کراوە، ناردووە. زەهرە لە ڕێگەی ڕاپۆرت و تابلۆکانییەوە هەوڵی داوە ژیان و گوزەرانی شارە ئابڵوقەدراوەکانی وەک جەزیرە، دێریک، دێرگەچیت و نوسەیبین پیشان بدات، زەهرە لە تابلۆکانیدا ژنانی پیشان داوە کە هەوڵی پاراستنی منداڵەکانیان دەدەن، شارە وێران و سوتاوەکانی پیشان داوە. بەڵگەکان بۆ دەستگیرکردنی زەهرە تەنها ڕاپۆرتە ڕۆژنامەونەییەکان نین، بەڵکو تابلۆکانیش بەشێکن لەو بەڵگانەی لە بەردەم حکومەتدان بۆ دەستگیرکردنی زەهرە.

jinha-editoru-zehra-dogan-tutuklandi-164202-5

:نامەکەی زەهرە کە لە زیندانەوە ناردوویەتی

“هەمیشە هەوڵم داوە لە ڕێگەی تابلۆ، ڕاپۆرت و کێشەی خۆم وەک ژنێک بوونی خۆم بسەلمێنم. ئێستا هەرچەندە من لە نێو چوار دیواردا گیربووم، هێشتا پێم وایە کە بە دڵنیایییەوە کاری تەواوی خۆم ئەنجام داوە. لەم وڵاتەدا، کە تاریکە وەک شەو، کە تیایدا هەموو مافەکانمان تێکەڵ بوون بە خوێنی سوور، دەمزانی کە زیندانی دەکرێم. دەمەوێت وانەکەی پیکاسۆ دووبارە بکەمەوە: پێت وایە کە نیگارکێش کەسێکە بە قەڵەمەکەی وێنەی گوڵ و ئاژەڵ بگرێت؟ وێنەکێش دەبێت قەڵەمی وێنەکەی وەک چەکێک بەکار بهێنێت لە دژی دەسەڵاتە خۆسەپێنەکان. تەنانەت سەربازەکانی نازییش پیکاسۆیان دەستگیر نەکرد بە هۆی تابلۆکانییەوە، بەڵام ئەوەتا من لە زینداندام بەهۆی تابلۆکانمەوە. بەردەوام دەبم لە نیگارکێشان، بەردەوام دەبم لە نیگارکێشان. کاتێک ژنێک دەست دەکات بە ڕەنگکردن، دەتوانێت لەو ڕەنگانە زیندانێک دروست بکات. بەڵام ئەوانە تەنها ڕەنگ و هێڵن… بیرتان نەچێت، ئەوە دەستمە کە قەڵەمی نیگارکێشانەکەی هەڵگرتووە.”

هاوبەشی بکە

Painting, Prison, PshtewanKamal, Turkey, Zehra Dogan,