26/04/2024
DidiMn Logo
Top

لە ھۆڵیوود فیلمێک دەربارەی ژیانی ڕۆمی مشتومڕ دروست دەکات

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

فیلمێک دەربارەی ژیانی شاعیری سۆفیزمی سەدەی ١٣، مەولانا جەلاللەدینی ڕۆمی، بەرهەم دەهێنرێت و لە هۆڵیوودـیش دەنگ بەرز کراوەتەوە بەرامبەر بە ڕۆڵبینینی لیۆناردۆ دیکاپریۆ لەو فیلمەدا؛ بە هۆی ئەوەی وەک ئەوان دەیڵێن، ڕۆمی سپی پێست نەبووە، ئەمەش گۆڕینی مێژووە و هەر بۆیە لە تویتەر هاشتاگی ‫#‏ڕۆمی_سپی_نەبوو‬ بەکار دەهێنن.

نووسەری براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ فیلمی گلادیەتۆر، پاش ئەوەی بڵاوی کردەوە کە دەیەوێت لیۆناردۆ دیکاپریۆ لە فیلمێکدا ڕۆڵی شاعیری فارسی زمان، مەولانای ڕۆمی بگێڕێت کە دەربارەی ژیانی ئەو شاعیرەیە، مشتومڕێکی زۆری لە هۆڵیوودـدا دروست کرد.

دەیڤد فارزۆنی بە گاردیانی وتووە، هیوادەخوازێت کارەکتەرە موسڵمانە سپی پێستە ناسراوەکان بهێننە ناو سینەمای ڕۆژئاواوە، ئەویش بە پێدانی ڕووخسار و چیرۆک بە زانای سۆفی، کە شیعرەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر چەندین زمان و لە ئێستادا لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، زۆر بەناوبانگە.

leonardo-dicaprio

لەگەڵ ئەوەی کە پلانەکانی فارزۆنی و جۆیڵ براون‌ـی بەرهەمهێنەر بۆ دروستکردنی فیلمێک دەربارەی ولیام شکسپیر، نووسەری سەدەی ١٣ بەخێرهاتنی باشی لێ کراوە، بەڵام بە هەوڵدانیان بۆ ڕۆڵبینینی ئەکتەری سپی پێستی هۆڵیوود، تووڕەیی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە. لەگەڵ ئەوەی وێنەگرتن تا سەرەتای ساڵی داهاتوو دەست پێ ناکات، فارزۆنی و براون دەیانەوێت لە دیکاپریۆ و ڕۆبێرت داونی نزیک ببنەوە تا ڕۆڵی ڕۆمی و شەمسی تەبرێزی بگێڕن.

ڕەگەزپەرستی لە ئێستادا یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانی پیشەسازیی فیلم و چەندین جار ئەم بابەتە بۆتە جێی گفتوگۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

لەگەڵ ئەوەی فارزۆنی زۆر بە تامەزرۆیییەوە چاوەڕێی ئەوەیە دیکاپریۆ ڕۆڵی ڕۆمی بگێڕێت، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێک لە دیکاپریۆـوە نەبووە کە بەشداری لەو فیلمەدا دەکات یان نا.

سەرچاوە: ئیندیپێندنت، گاردیان

هاوبەشی بکە

Cinema, Gladiator, LeonardoDiCaprio, PshtewanKamal, Rumi, Tabrizi,