05/05/2024
DidiMn Logo
Top

من فێری وێنەکێشان نەبووم، بەڵکو لە لەدایکبوونمەوە لەگەڵمدا بوو

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: هەڵۆ فریق

کلاودیۆ سۆوزا پینتۆ، لە ساڵی ١٩٥٤ لە ساوپاولۆ، بەڕازیل لەدایک بووە. کلاودیۆ لە چوار ساڵییەوە دەستیکرد بە دروستکردنی فیگەری ئاژەڵ بە قوڕ. هەموو کارەکانیشی زۆر بە دڵنیایییەوە ئەنجام دەدا. لێرەوە بوو مامی کلاودیۆ کە ناوی بێرناردۆ بوو و شێوەکارێکی ناودار بوو، هەستی بە دەرکەوتنی  بلیمەتێک کرد لە ناو بنەماڵەکەیاندا. هاوکارییەکانی مامی زۆر پاڵنەری بوون تا ڕێچکە و شێوازی تایبەت بە خۆی بدۆزێتەوە. تەنانەت توانی لە تەمەنی یازدە ساڵییەوە تابلۆ بکێشێت و دواتر بتوانێ  بیانفرۆشێت.

لەگەڵ زیاتر بەرەوپێشچوونی تەمەنیدا، کلاودیۆ بڕیاری دا بچێت بۆ پاریس تا لەوێ هاوپیشەکانی خۆی زیاتر بناسێ و زیاتر پەرە بە هونەرەکەی بدا.

گۆڕانکاریی گەورە لە ژیان و ستایلی کلاودیۆ، ساڵی ١٩٩٧ دەستی پێکرد. ڕۆژێک لە پاریس، کلاودیۆ ئەو دەرفەتەی بۆ هەڵدەکەوێت کە ژوری خۆگۆڕینی شانۆیەک بینێ. “بینینی ئەو هەموو ڕەنگ و تابلۆی سەر دیوار و جلوبەرگی جیاواز و تەواوی کەشی ناو ئەو ژوورە، منیان وەستاند و ڕێچکەی کارەکانیان گۆڕیم.”

سەرجەمی کارەکانی کلاودیۆ بریتین لە فیگەری جیاواز، بە هەستی جیاواز و ڕەنگ و قەبارەی جیاوازەوە. لە هەموو شتەکان گرنگتر کە زۆر کاری لەسەر دەکات، گواستنەوەی ئەو هەستەیە بە هەموو جۆرەکانیەوە.

سەرچاوە: وێبسایتی فەرمی هونەرمەند

هاوبەشی بکە

Claudio Souza, HaloFariq, Shewakari,