20/04/2024
DidiMn Logo
Top

نھێنیی ژیانی تەلارەکان

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – وەرگێڕانی  لە ئینگلیزییەوە: شێنێ محەمەد

مارک یانکس لە کۆتاییی ١٩٩٠ـەکانەوە وێنەی تەلارەکان دەگرێت، بەڵام خۆی بە فۆتۆگرافەرێکی
تەلارسازی نابینێت و پێی وا نییە کە وەک فۆتۆگرافەرێکی تەلارسازی وێنە بگرێت.

فۆتۆگرافەری تەلارسازی، لێنزی تایبەت بەکار دەھێنن بۆ نەھێشتنی شێواندنی دیدگا؛ واتە گۆشەیەک ھەڵنابژێرن کە تەلارەکان پانتر یان تەنگتر لە ڕاستییەکەی دەربخات، بۆ ئەوەی ھێڵە ھاوتەریبەکان ھاوتەریب دەربکەون. بەڵام یانکس بە ڕێگەی دیجیتاڵی، ھەمان یاسا ڕەچاو دەکات، ئەمەش ھەموو ڕونکردنەوەیەکی ئەوە بۆ میتۆدە تایبەتەکەی. بە وتەی یانکس، چارەسەرکردنی کێشەی دیدگا لە کارەکانی ئەودا وەک پێویستییەک وایە و ھێشتنەوەی ئاڵۆزی لە کارەکانیدا گرنگە بۆ ئەو ڕۆحە وەھمییەی لە وێنەکانیدا ھەن.

یانکس تەلارەکان دادەبڕێت، پێکھاتەیەکی شێوە لمی بۆ بۆشاییی دەوری تەلارەکان زیاد دەکات، بۆ ئەوەی باکگراوندەکانیان وا دەربکەوێت کە ھێواش ھێواش دیار نامێنن. ئەمەش کاردانەوەی ئەزموونی خۆیەتی، کاتێک لە شەقامێکی مانھاتن پیاسە دەکات و لەپڕ تەلارێک بۆی دەچەمێتەوە و قسەی لەگەڵ دەکات. یانکس دەڵێت لەم ساتانەدا ھەموو شتێک لە دەوری ون دەبن و تەلارکە دەبێتە نیشاندراوێکی جوڵاو: “دەتوانم ھەستی پێ بکەم؛ ھەست بە خشتەکان دەکەم، ھەست بە ڕەقی و لێواری تەلارەکان دەکەم.”  لەم کاتەدا وێنەیەکی خێرا بە کامێرای مۆبایلەکەی دەگرێت و ناونیشانەکەی تۆمار دەکات، لە کاتێکدا دەگەڕێتەوە بۆ وێنەگرتن، کە ڕووناکی باشە و خشتەکان بەتەواوی دەردەکەون. ئەو پێی باشە بەشی ڕۆژھەڵاتی شەقامێک لە پاشنیوەڕۆ وێنە بگرێت و بەشی ڕۆژئاوا لە بەیانیاندا. یانکس ئارەزووی خۆی لە فۆتۆگرافیی تەلارسازیدا، بۆ 1920ـەکان دەگەڕێنێتەوە، کە لە باکوور و ڕۆژئاوای ھێڕالد سکوەیر و لە فلاتیترۆن دیستریکت ھەن.

سەرچاوە: پاریس ریڤیو

 

هاوبەشی بکە

SheneMohamad, talarsazi,