20/04/2024
DidiMn Logo
Top

نێری ئۆکسمان

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: شێنێ محەمەد

لە ئەندازەی مایکرۆـوە بۆ ئەندازەی تەلارەکان؛ نێری ئۆکسمان ئیلھام لە ئەندازیاریی سروشتەوە وەردەگرێت بۆ وێناکردن و دروستکردنی ئەو بونیادانەی کە سوودیان بۆ سروشت ھەیە.

نێری ئۆکسمان ئەو دیزاینانە دروست دەکات کە دەبێتە ھۆی شۆڕش لە بونیادنان، ئۆکسمان بەرپرسی بەشی گروپی توێژینەوەی مێدیەیت ماتەرـە لە تاقیگەکانی پەیمانگای ئێم ئای تی، وەک ئەندازیارێک و دیزاینەرێک توێژینەوەیەک بەڕێوە دەبات لە بارەی ئەو میتۆدانەی کە لێوەی دەتوانین تەکنەلۆژیا لەگەڵ سروشت و جیھانی زیندەوەرزانیدا تێکەڵ بکەین. بۆچونەکانی ئۆکسمان کە بە ژینگەزانیی مەتریالی ناودەبرێت، زیندەوەرزانی، تەکنەلۆجیا، دروستکراوی مەتریالی و دیجیتاڵی بە یەکەوە دەبەستێتەوە. کارەکانی بە شێوەیەکی ھەمیشەیی لە مۆزەخانەکانی جیھاندا پیشان دەدرێن.

لە یەکێک لە کارەکانیدا، ئۆکسمان لەگەڵ ھاوکارەکانی چاودێریی کرمی ئاوریشمییان کرد و بینیان ئەم کرمە بە شێوەیەکی ھێند ئاڵۆز کار دەکات کە ھیچ پیشەسازییەک لە ئێستادا بەو جۆرە ئاڵۆزییە کار ناکات. ھۆی ئاڵۆزیی ئەم کرمە تێکەڵکردنی پێکهاتەی جیاواز نییە، بەڵکو ھۆکارەکەی دوو پڕۆتینە، بە دوو چڕیی جیاواز، کە ئەم کرمە یەکێکیان بۆ بونیادەکە بەکار دەھێنێت و ئەوی تریش وەک چەسپێک، بەمەش گرژی و پەستان، دوو ھێزەکەی جیهان، لە یەک بوونەوەردا کۆ بووەتەوە. ئەم کرمە لە کاتی دروستکردنی ئاوریشمدا ھێلکە دادەنێت و کرمی تر بەرھەم دێن. لە پیشەسازیی دروستکردنی ئاوریشم، لە کارگەکاندا کرمە بچووکە دروستبووەکان دەسوتێنرێن بۆ ئەوەی بونیادەکە بەھێز بێت، چونکە ئەو ھێڵانەی کرمە بچوکەکان دروستی دەکەن بەھێز نین. بەڵام ئۆکسمان لە رێگەی ڕۆبۆتێکەوە بونیادەکە دروست دەکات و دواتر کرمەکان بونیادەکە بە ھێڵی زۆر ئاڵۆز پڕ دەکەنەوە، لێرەدا پێویست بە سوتاندن و کوشتی تاکە کرمێکیش ناکات. ٦٥٠٠ کرم دەتوانن بە دوو ھەفتە ٦٥٠٠ کیلۆمەتر ببڕن و ھێڵی ئاوریشم دروست بکەن؛ ئەمەش نموونەی تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیا و سروشتە بۆ دروستکردنی بەرھەمێک کە زیان بە سروشت ناگەیەنێت.

سەرچاوە: تێد

هاوبەشی بکە

NeriOxman, SheneMohamad,