27/04/2024
DidiMn Logo
Top

نەخشاندنی کتێبی گۆرانیی لەبارەی خۆمی واڵت ویتمان، لە لایەن ئالێن کراوفۆردەوە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

کتێبی گۆرانیی لەبارەی خۆم

“ئالێن کراوفۆردی نیگارکێش، دەقە شیعرییەکانی واڵت ویتمان زیندووتر دەکاتەوە”

دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

بە دەستخەت و نەخشاندنێکی نایاب، ئالێن کراوفۆرد دەقە شیعرییەکانی واڵت ویتمان لە کتێبێکی ٢٥٦ لاپەڕەیی هونەرییدا بڵاو دەکاتەوە. یاریکردنە نایابەکەی بە قەبارەی تێکستەکان و ڕێکخستنی چینەکان لە شیعرەکاندا بە ڕیتمێکی دیار کە نەک تەنها دەگونجێت لەگەڵ دێڕە شیعرەکاندا، بەڵکو دەوڵەمەندیشیان دەکات و ناباوییەکیان دەداتێ.

کراوفۆر لە پێشەکیی کتێبەکەدا دەنووسێت: “ویتمان دەیویست فۆڕمێکی نوێی دێڕە شیعر دروست بکات، دەیویست کۆپلەکان ئازاد بکات، نەک تەنها لە فۆڕمدا بەڵکو لە ناوەڕۆکیشدا، ئەو سروشتی لە دەوروبەر و ناوماندا باڵاتر کرد، کارەکەی دەربڕینێکە لە خۆشییە سەرەتایییەکانی مرۆڤ، هەستی ئاژەڵی و شانازیی زیندووبوونی لەنێوماندا دروست کرد.”

هەروەها لەبارەی کتێبەکەوە زیاتر نووسیویەتی: “بەم کتێبە هەوڵم داوە وشەکان ئازاد بکەم لە دێڕە چەقبەستووەکان، تا ڕێگە بدەم ڕستەکان لە تەواوی لاپەڕەکەدا بەئازادی بفڕن؛ وەک جۆگەلەیەک یان وەک شپرزەییی قەرەباڵغییەکی شار. بۆم ڕوون بوو کە لە پێناو زیادکردنی هەرچییەک بۆ پانۆراماکەی ویتمان لەسەر خەڵک و شوێن، دەبوو ڕوانگەیەکی تایبەت بە خۆم زیاد بکەم، هەروەها ڕووداوەکانی ناو ژیانی ڕۆژانەم کاریگەرییان لەسەرهەر یەکێک لە وێنەکان و تێکستەکانم هەبووە.”

لەم سلایدەی خوارەوە وێنەکان ببینن:

سەرچاوە: برەین پیکینگ

هاوبەشی بکە

AllenCrowford, SavanAko, WaltWhitman,