25/04/2024
DidiMn Logo
Top

سۆفیگەری و چەمکی جەستە و ڕۆح لە کتێبی گۆرانیی خۆمی واڵت ویتمان

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

سۆفیگەری و چەمکی جەستە و ڕۆح لە کتێبی شیعری گۆرانیی خۆمی واڵت ویتمان- کامیان گرنگترە بە لای ویتمانەوە، ڕۆح یان جەستە؟

سۆفیگەری و چەمکی جەستە و ڕۆح لە کتێبی شیعری گۆرانیی خۆمی واڵت ویتمان- کامیان گرنگترە بە لای ویتمانەوە، ڕۆح یان جەستە؟

دیدی من لیترەری ئارتیکڵس
لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

 

ویتمان بڕوای بە عیرفانیەت هەیە. کاتێک کتێبی گۆرانیی خۆم دەخوێنینەوە، دەبینین کە سۆزی زۆر دەبەخشێت بەرانبەر بە ئەزموونی عیرفانی/هێمایی. عیرفانیەت فەلسەفەیەکی میراتی ژیان نییە، بەڵکو زیاتر نەریتێکی بیرە/مێشکە. ویتمان ناسنامەیەکی بنچینەیی دەبینێت لە نێوان مرۆڤ، سروشت و خودادا و لەم ڕووەوە کتێبی شیعری گۆرانیی خۆم چەند دیدێکی عیرفانیی تێدایە.

ئەزموونە عیرفانییەکانی خودی ویتمان بە چەند قۆناغیکی هەمەجۆردا تێدەپەڕێ. قۆناغی یەکەم ”بە ئاگاهاتنەوەی خود“ە، دووەمیان ”پاککردنەوەی خود“ە کە بە مانای قبووڵکردنی جەستە و گشت ئەرکەکانی دێت، بەڵام بە گوتەی فەیلەسوفەکان دەڵێن: خودپاککردنەوە چەند ڕێسایەکی هەیە و هەمووی لە ویتماندا بەدی ناکرێت، بۆیە دەتوانین بڵێین کە ویتمان عیرفانێکی تەواو نییە. پیاوێک نییە ئەرکەکانی ئایین جێبەجێ بکات وەک هەموو عیرفانییەکیش باوەڕی بە وجودی ڕۆح و نەمریی ڕۆحی مرۆڤ و توانای مرۆڤ بۆ دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان ڕۆح و ڕۆحی خودایی هەیە؛ بەڵام لە عیرفانییە تەقلیدییەکان جیاوازترە بەوەی بە ڕادەی ئەوەی گۆرانی بۆ ڕۆح دەڵێت بۆ جەستەشی دەڵیت. وا هەست دەکات کە پەیوەندیی ڕۆحی دەتوانرێت بکرێت بەبێ بەقوربانیکردنی گۆشت و خوێن.

کاتێک ویتمان بە عیرفانی ناو دەبەین، ئەو پرسیارە دروست دەبێت کە ئایا جەختکردنەوەی بەرانبەر بە کامیان زیاترە/سوورترە، جەستە یان ڕۆح؟ وەک لە پێشووتردا ڕوونمان کردەوە عیرفانیبوونی ویتمان لە عیرفانییە تەقلیدییەکان جیاوازترە و وەک ئەوان جەخت لەسەر ڕۆح ناکاتەوە. بۆ ئەو ڕۆح و جەستە هێندەی یەک گرنگن بۆ مرۆڤ، ویتمان خۆی ڕوونی دەکاتەوە کە ”ڕۆح هیچی لە جەستە زیاتر نییە وەک ئەوەی جەستەش هیچی لە ڕۆح زیاتر نییە“. شاعیر داوا لە مرۆڤ دەکات کە تامەزرۆ نەبن تەنها بۆ خودا، چونکە خودا لە هەموو شوێنێکدا و لە ناو هەموو شتێکدایە، هەروەها  ویتمان ژیانی مادی و جەستە ڕەت ناکاتەوە، بەرەو ڕۆحیانەت دەڕوات لە ڕێگەی جیهانی مادییەوە، لەگەڵ ئەو بڕوایەدا نییە کە دەڵێت: ئامڕازەکان خەیاڵین. لە یەکێک لە پارچە شیعرەکانیدا دەڵێت:

”لە ڕووخساری پیاوان و ژناندا

خودا دەبینم،

خودا،

لە ڕووخساری خۆیشمدا لە بەر ئاوێنە“

هەروەها لە بەشی شەشەمی کتێبی گۆرانیی خۆمدا دەبینین منداڵێک بە دەستی پڕ لە گەڵاوە دەردەکەوێت و لە شاعیر دەپرسێت: ”گیا چییە؟” شاعیر دەڵێت: ”گیا بۆ خۆی منداڵێکە“، یاخود ”دەستەسڕی خودایە“، لێرەدا گیایەکە هێمایە بۆ ژیانی ئاسایی مرۆڤ، هەروەها ئەم گفتوگۆیە هێمایە بۆ مردن و ژیان، ویتمان بڕوای وایە کە هیچ کەسێک نامرێت و مردن مانای دووبارە لەدایکبوونەوەیە، دەڵێت: ”هیچ مردنێک بوونی نییە“.

هاوبەشی بکە

WaltWhitman,