07/05/2024
DidiMn Logo
Top

هونەری (گرافیتی) چییە؟

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ئامادەکردن و وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: هەڵۆ فریق

لە کۆندا و بە تایبەتی لای یۆنانی و میسری و ڕۆمانییەکان، بەشێکی زۆری نووسین و وێنە و هێڵکارییەکان لەسەر دیواری ماڵ و ئەشکەوت و پەرستگاکان بۆ بەجێهێشتوین. بەشێکی ئەم نوسین و هێڵکارییانە بە خەڵوز و وێنە کێشراوون، یاخود هەڵکەندراون. ئارکۆلۆجیستەکان ئەم جۆرە نووسین و هێڵکارییانەیان ناوناوە (گرافیتی).

بە تێپەڕبونی کات و هاتنی سەردەمی مۆدێرنە، هونەرێکی نوێ بە هەمان ناوەوە هاتە ئاراوە، کە بە هونەری گرافیتی ناسراوە. شێوەکارانی سەر بەم ڕێبازە، هەڵدەستن بە کێشانی وێنەی قەبارە گەورە لەسەر دیوار. بەشێکی زۆری وێنەکان بە بۆیەی سپرای، یاخود ماجیگ دروست دەکرێت.

ئەم هونەرە لە ئەوروپا و ئەمریکای باکور و ئەمریکای لاتین بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە، بەڵام بەراورد بەوان بە شێوەیەکی کەمتر لە ئاسیادا بڵاوبووەتەوە.

کۆمەڵێک گاری گراڤیتی لێرەوە ببینە:

سەرچاوە: ویکیپیدیا

هاوبەشی بکە

Gravity, HaloFariq,