29/03/2024
DidiMn Logo
Top

“هەموو بەشێکی دانەبڕاوین لە سروشت”

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – لە ئینگلیزییەوە: هەڵۆ فەریق

“من ئۆرلی فایاـم، خەڵکی سیدنی‌ـم، لە تەمەنی ١٨ ساڵی بلیتێکم کڕی و سەفەرم کرد؛ تا بزانم من لە کوێ دەژیم و ئیشم چییە. ساڵێک گەشتم کرد و دواتر گەڕامەوە، دەستم کرد بە خوێندن لە بەشی یاسا. دوو ساڵ یاسام خوێند، بەڵام وەستام و بەخۆمم گوت ‘درۆ لەگەڵ دڵتدا مەکە’. دواتر چووم و بۆ ١٠ ساڵی دیکە دەستم کردەوە بە گەشتکردن؛ دواجار بەو دەرئەنجامە گەیشتم، کە ئێمە هەموومان لە یەک شتدا هاوبەشێن، شتێکی زۆر ڕوون و ئاشکرا، شتێک کە تەماشامان نەکردووە، ئەویش ئەوەیە کە ئێمە هەموو لە زەوییەوە هاتووین و دوای مردنیش هەموو دەچینەوە بۆ زەوی.”

ئۆرلی فایا، ئەو شیوەکارەی لەسەر جەستەی مۆدیلەکانی وێنەی بەشێکی سروشت دەکێشێت، تا پێمان بڵێت کە ئێمە بەشێکین لە زەوی و خاک؛ چەندە جیاواز بین لە یەکتر، دواجار هەموو بەشێکی دانەبڕاوین لە سروشت.

 سەرچاوە: ئۆرلی فایا

 

هاوبەشی بکە

HaloFariq, OrliFaya, Shewekari,