23/04/2024
DidiMn Logo
Top

هەموو شتێک بەشی خۆی سەرنجڕاکێشە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

English Rain at Notting Hill

دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: هەڵۆ فریق

“ناوم کیم لیۆنبێرگێر-ە. لە ساڵی ١٩٩٢ لە سویسرا لە دایکبووم. ئێستا لە لەندەن دەژیم. هەر لە تەمەنێکی کەمەوە دەستم کرد بە گەشتکردن بە ئەوروپادا، تینوی ئەوە بووم، زۆرترین شوێنی دونیا ببینم. هەمیشە حەزم لە کاری فۆتۆ بووە. لە منداڵییەکی زووەوە دەستم کرد بە کاری فۆتۆ. خۆشەویستیی من بۆ فۆتۆ، خۆشەویستییەکی یەکلایەنە بوو. سەرەتا حەزم لە کامێرایەکی نیکۆنی  دی٣١٠٠   بوو، دوای دوو ساڵ کامێرایەکی کانونی 5 دیم دەستخست.  هەموو ئەو شتانەی پێویست بوو لەسەر فۆتۆ بیانزانم، لەڕێگەی گۆڤار و وێبسایتەکانەوە خۆمم فێرکرد.”

“پێمخۆشە کارێکی داهێنەرانە بکەم لە فۆتۆدا. حەزم لەوەیە هەموو ئەو شتانەی دەوروبەرم دیکۆمێنت بکەم و چێژیش لەوە دەبینم لە ڕیگەی فۆتۆوە، چیرۆک بگێڕمەوە.”

بۆ کیم، هیچ شتێک وەک مۆسیقا ئیلهامبەخش نییە، بۆیە سەرجەم کارەکانی بە ناوی ئەو گۆرانیانەوە ناو نراون کە حەزی لێیانە، بەتایبەتی گۆرانییەکانی مەمفۆرد و کوڕەکانی، بێن هاوارد و هتد.

کیم پێیوایە هەموو شتێک بەشی خۆی سەرنجڕاکێشە. ئەوەی کە لەسەر ئێمەیە ئەوەیە بزانین چۆن و لە چ گۆشەنیگایەوە تەماسای دەکەین و دەیخوێنینەوە.

لەم سلایدەی خوارەوە کارەکانی فۆتۆگرافەر ببینە:

سەرچاوە: وێبسایتی فەرمیی فۆتۆگرافەر

هاوبەشی بکە

HaloFariq, Kim Leonberger,