28/04/2024
DidiMn Logo
Top

وردەكاريیەكانى وەرزى دووەمى دراماى شەهرزاد

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

ديدى من – تەسنیم

ئامادەكردن و وەرگێڕانی لە فارسييەوە: سەليم جەمال

دراماى شەهرزاد يەكێكە لە پڕ بينەرترين دراماکانی وڵاتى ئێران، كە بە هۆى چيڕۆكى سەركێشىی كۆمەڵايەتى و ئەوین و پياوسالارییەوە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە. باس لە بەسەرهاتى ئەوینێکی جەنجاڵ دەكات لە نێوان دوو کارەکتەر، فەرهاد و شەهرەزاد، كە چەندین كۆسپ و تەگەرە لە نێوانيان خۆى پەلكێش دەكات، وەک هۆكارى سياسى و پياوسالارى، هەروەها لە خاڵە سەرەكى و كاريگەرەكانى ئەم درامايە بەشدارىی هونەرمەندى گۆرانيبێژ موحسین چاوشى بوو بە بەرهەمهێنانى هەشت گۆرانى لە وەرزی یەکەمیدا، كە بينەرەكانى ئەم درامايەى بە هۆیەوە زیاتر بوو.

محەمەد ئيمامى، بەرهەمهێنەرى دراماى شەهرزاد جەختى لەوە كردەوە، سيناريۆى ئەم درامايە مۆڵەتى فەرمیى بەرهەمهێنانى پێ دراوە و  وەرزى دووەمى دراماى شەهرزاد لە دۆخى تۆماركردن و پێداچوونەوەدايە و بەم زوانە بڵاو دەكرێتەوە.

Screen-Shot-2016-05-02-at-12.14.58-PM-1132x670

بەسەرهاتى وەرزى دووەمى ئەم درامايە لە شوێنێكدا دەست پێ دەكات كە لە دواى مەرگى بوزورگ ئاغا، هەموو ميرات و سەروەت و سامانى دەكەوێتە چنگى قوباد و دەبێت بە ديوان سالار. لە لايەكى ديكە شەهرزاد و فەرهاد ژيانى هاوسەريیان پێك هێناوە.

بە پێى ڕاپۆرتى ئاژانسى هەواڵى  تەسنيم، رۆژنامەى حەفتى بەيان، چەند وردەكاريیەكى لە وەرزى دووەمى دراماى شەهرزاد ئاشكرا كردووە؛ بەرهەمهێنانى وەرزى دووەم بە شێوەيەكى كتوپڕ دەستى بە كار كردووە، تيمى بەرهەمهێنەرانى ئەو درامايە گرێبەستيان لەگەڵ چەند ئەکتەرێک ئەنجام داوە جگە لەوانەى كە لە وەرزى يەكەم بەشداريان كرد. يەکێک لەو ئەكتەرانە فاتيمەى موعتەميد ئارياـيە، كە ڕۆڵگێڕانى لە وەرزى دووەمى دراماى شەهرەزاد يەكلا كراوەتەوە.

Screen-Shot-1394-12-04-at-02.22.39-1132x670

شايەنى باسە بەشێک لە وەرزى دووەمى دراماى شەهرزاد لە وڵاتى ئەرمەنستان وێنەى بۆ دەگيرێت.

وەرزى دووەمى دراماى شەهرەزاد بڕيارە لە ٢٦ ئەڵقە پێک بێت و لە بازاڕەكان بڵاو ببێتەوە.

هاوبەشی بکە

Drama, Iran, SaleemJamal, Shahrazad,