01/05/2024
DidiMn Logo
Top

فیلمێکی دۆکۆمێنتاری سەبارەت بە لافاوی ناوچەی پلدختر لوڕستان بەرهەم دەهێنرێت

لە لایەن دیدی من 4 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – تۆڕی هەواڵی ئانا
لە فارسییەوە: ڕێبوار هەورامی

پلدختر سەر بە پارێزگای لوڕستانە، ساڵی پار ڕووبەڕووی لافاوێکی وێرانکەر بووەوە و دانیشتوانی ئەم ناوچەیە زیانێکی زۆریان بەرکەوت. دۆکۆمێنتاری (ئاوی ڕەش) دەیەوێت دوای سیانزە مانگ لە دوای ئەم ڕووداوە نیشانەیەک لە ئومێد بۆ ژیان لە ناو خەڵکی ئەم ناوچەیەدا بخاتە ڕوو.

مژگان سیادی سەبارەت بە ناونیشانی دۆکۆمێنتارییەکە ڕایگەیاند: (رش) لە زمانی لوڕیدا بە مانای ڕەش و (او) بە مانای ئاو دێت له ئەنجامدا (ئاوی ڕەش) بە ئاوێکی تۆخی وێرانکەر دەگوترێت .

سەبارەت بە هەنگاوەکانی بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە گوتی: نزیکەی ساڵێک سەبارەت بەم مەسەلەیە بەدواداچوونم کردووە. ئەو کاتەی کە لافاوەکە ڕووی دا من لە لوڕستان بووم، لەو کەسانە بووم کە هەر لە سەرەتای ڕووداوەکەوە لەوێ بووم. ناوچەیەک وەک چرنۆبڵ کە زیانی زۆری پێگەیشتبوو. چەند جاری تریش گەشتم کردووەتەوە بۆ ناوچەی پلدختر بە مەبەستی دۆزینەوەی فیکرە و بیرۆکەی جوان. ئێستا دەستمان کردووە بە وێنەگرتنی فیلمە دۆکۆمێنتارییەکە.

ئەم دەرهێنەرە لە کۆتایدا ڕایگەیاند: بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەروەها گۆڕانکاری لە تیمی بەرهەمهێنان، تۆمارکردن و وێنەگرتنی دۆکۆمێنتارییەکە کەمێک دواکەوتووە، هاوکات لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار دووبارە دەستمان پێ کردووتەوە. ئەم هەفتەیە سێیەمین گەشتم بۆ ئەو ناوچەیە دەبێت و تا ئەوەی ماوە لە تۆمارکردنی دۆکۆمێنتارییەکەمان تەواوی بکەین.

بەشداربوانی بەرهەمهێنانی دۆکۆمێنتاری (ئاوی ڕەش) پێک دێن لە دەرهێنەر: ڕەزا عەباسی، بەرهەمهێنەر: موژگان سیادی، بەڕێوەبەری وێنەگرتن: تورەج ئەسلانی دەنگهەڵگر: هادی مەعنەوی پور.

هاوبەشی بکە

Documentary, Film, Iran,