دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: شێنێ محمد
سیڵڤنایت کانێکی ھەڵگری پۆتاسیۆمە، بەڵام جوانییەکی سەرنجڕاکێشی ھەیە. لەم وێنەیەدا (کە ڕەش و سپی نییە) کرێکارێک لە تونێلی کانی سیڵڤنایت وەستاوە کە 400 مەتر لەژێر زەویدایە لە برێنکزیت.
ئەم کانە تێکەڵێکە لە بەرد و خوێی پۆتاسیۆم وە ڕەنگە جوڵاوەکانی دیواری کانەکە وا پیشان دەدات کە بە قوماشی چنراو داپۆشرابن. تێکەڵی بەرد و خوێ لە ھەموو کیشوەرەکان دۆزراونەتەوە جگە لە ئوستڕاڵیا و ئەنتراکتیکا. ئەم نیشتووانە لەو جێگایانەن کە ملیۆنەھا ساڵ پێش ئێستا بە دەریا و زەریا داپۆشراون کە لەدوای خۆیاندا چەند جینێک لە خوێیان جێھێشتووە.
سەرچاوە: ناشیۆناڵ جیۆگرافیک، بێکی لیتڵ.
وێنە: ڤیکتۆر لیاگوشکین
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.