06/05/2024
DidiMn Logo
Top

وێنەی سەرنجڕاکێشی شاکارەکانی ڕۆژئاوا لەسەر تەلارە بۆمببارانکراوەکانی سوریا

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – وەڕگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: شێنێ محەمەد

وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی تابلۆی ماچ‌ـی گوستاڤ کڵیمت لەسەر دیوارێکی داماڵڕاو بە جەنگ لە سوریا کێشراوە، ئەم وێنەیە لە لایەن خەڵکەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکرێتەوە، کە وەک جوڵەیەکی سەربازی دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە وڵاتەکەدا ھەژمار دەکرێت.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا، ھونەرمەندی سوری، تەمام عازم، زنجیرەیەک وێنەی لە شاکارەکانی ڕۆژئاوا بەرھەم ھێناوە و لەسەر تەلارە بۆمببارانکراوەکان کێشاویەتی. ئەم کارەش بۆ ڕاکێشانی سەرنجە بۆ ئەو ڕاستییەی کە جەنگ وڵات وێران دەکات.

ئەم وێنەیە دوو خۆشەویستەکەی کڵیمت لەخۆ دەگرێت و لە ئێستادا دووبارە لە تویتەر بڵاو دەکرێتەوە، بە ھۆی دەنگدانی پەرلەمانتارەکانی بەڕیتانیا بە پەسەندکردنی ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر سوریا. عازم دەڵێت وێنە فۆتۆشۆپکراوەکانی، ئامانجیان پیشاندانی دروشمی “ئێمە ھەموو دانیشتووی ھەمان جیھانین”ـە.

13445349_1015243735224681_4221053459469352250_n

سەبارەت بە بەکارھێنانی تابلۆی ماچ‌ـی کڵیمت عازم دەڵێت: “وەک ھێمایەک بۆ خۆشەویستی بەکارم ھێنا؛ وەک ڕێگەیەک بۆ گەڕان بە دوای چیرۆکی خۆشەویستی لە پشت ئەم دیوارەی کە بەتەواوی بە چەکەکانی جەنگ خاپوور کراوە.”

عازم یەکێک بوو لەو ھونەرمەندانەی کە لە پڕۆژەی ئەمساڵی دیسمەلاندی بانکیس لە بەڕیتانیا بە چەند نماییشێک بەشداری کرد.

سەرچاوە: ئیندیپێندێنت

هاوبەشی بکە

GustaveKliment, kiss, SheneMohamad, Shewakari,