03/05/2024
DidiMn Logo
Top

وێنە ئاوییە ئەندازەییەکانی جاکوب ڤان لۆن

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – کۆڵۆسۆڵ
کەیت سيەرزپوتۆوسکی

لە ئینگلیزییەوە: شێنێ محەمەد

جاکوب ڤان لۆن بە ڕەنگی ئاوی وێنەی ئەندازەیی ئەبستراکت دەنەخشێنێت، بە تێکەڵکردنی ڕەنگەکان و بە بەکارھێنانی پێکھاتەی جیاواز  ھێڵەکان بە چڕییەکی زۆرەوە دەنەخشێت.  ھەر ڕەنگێک بۆ چوارگۆشەیەکی تایبەت بە خۆی تەرخان کراوە، بەڵام ھەندێک لە ڕەنگەکان بە ناو ھێڵەکاندا گەشت دەکەن و بەشە ڕوونەکان و بەشە لێڵەکان تێکەڵ دەکەن.

لۆن دەڵێت: “کاتێک کە دەگەم بە بەشی کۆتایی ھێڵکارییەکان، پەڕەکان بە ھێڵ ئەستوور دەبن. کاتێک دەزانم ئامادەم بۆ بەکارھێنانی ڕەنگ، تەنیا بۆ ئەوە نییە بۆشاییەکان پڕب کەمەوە، بەڵکو  بوونی ڕەنگەکان بۆ ئەوەیە شوێنی خۆیان پڕ بکەنەوە و بۆ ئەوەشە بە نێو ھێڵەکاندا بگەڕێن و لە جێیەک بحەسێنەوە.”

هاوبەشی بکە

Explosion, SheneMohamad, Sky,