28/03/2024
DidiMn Logo
Top

وەزیری فەرهەنگی حکومەتی ئێران، دەربارەی تەندروستیی شەجەریان دەدوێت

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

ديدى منڤوا نیوز
فارسييەوە: سەليم جەمال

بە پێی ڕاپۆرتە میدیایییەکانی وڵاتی ئێران، عەلی نەجاتی، وەزيرى فەرهەنگی حکومەتی ئێران، ڕايگەیاندووە بارودۆخى جەستەيیی  محەمەد ڕەزا شەجەريان، هونەرمەندی مەزنی ئێران، باش نييە و ئەوان لە هەوڵدان كەشێكى گونجاو فەراهەم بكەن بۆ بەردەوامبوونى چارەسەریی پزيشكیی هونەرمەندی مەزنی وڵاتەکەیان.

عەلی نەجاتی دەڵێت: “ئێمە بە شێوەيەكى باش پێداگرين لەسەر جێگیربوونی بارى تەندروستیی شەجەريان، هەموو هەوڵ و كۆششمان ئەوەيە لە کاتی هاتنەوەی ئەو بۆ شاری تاران، بارودۆخەكە بگونجێنين و چارەسەرە پزیشکییەکانی جێبەجێ بکەین.”

محەمەد ڕەزا شەجەريان، لە دەستپێکی ساڵی ١٣٩٥ـی هەتاوی بەرانبەر ٢٠١٦ـی زایینی، لە پەیامێکدا هەواڵى نەخۆشیى خۆى بۆ هەوادارانى ئاشكرا كرد: “ساڵەهايە لەگەڵ ميوانێكى ١٥ ساڵە ئاشنام و چاوەڕوانم تا لەگەڵ يەکتر بە لێک تێگەیستن بگەین.”

217844

ئەم وتانەی وەزیری فەرهەنگی وڵاتی ئێران لە کاتێکدایە، کە هومایۆن شەجەریان، کوڕی هونەرمەند و یەکێک لە پزیشکە تایبەتەکانی، دڵنیایییان دەربارەی تەندروستیی شەجەریان دا، هەروەها جێگری هەمان وەزیریش، لە ڕاگەیاندراوێکدا هەمان دڵنیایی دووپات کردەوە.

هاوسەرى شەجەریان‌ـیش، لە پەيامێكيدا لە تۆڕى كۆمەڵايەتیی فەيسبووک، نووسیویەتی: “هەنگاوى يەكەمى چارەسەرى پزيشكیی شەجەريان بە كۆتا هاتووە.”

لە دواى بەكۆتاهاتنى هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتیی كۆمارى ئێران لە ساڵى ٢٠٠٩ ، كە ئەنجامەكەى بووە هۆى خۆپيشاندانێكى بەرفراوانى خەڵكى، شەجەريان ڕێگەى خۆپيشاندەرانى گرتە بەر و ناڕەزاییی خۆی لە بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکانی لە ڕاديۆ و تەلەفیزیۆنەکانی وڵاتى ئێران دەربڕی. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، بە درێژايى ئەم ساڵانە، لە نێو وڵاتی ئێران شەجەریان مۆڵەتى كۆنسێرت سازكردنى پێ نادرێت و لە ئێستادا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نیشتەجێیە.

 

 

هاوبەشی بکە

Iran, SaleemJamal, Shajarian,