25/04/2024
DidiMn Logo
Top

٤٠ سەرسوڕھێنەرترین فۆتۆی مێژوو

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

 

هەر ڕۆژەو فۆتۆیەک

 

فۆتۆکان دەتوانن جوانی و ئازاری ساتەکان تۆمار بکەن و لە ھەمان کاتیشدا نەمرییان پێ ببەخشن. ئەم فۆتۆیانە گەڕانەوەیەکن بۆ ھەندێک لە ساتە لەیادنەکراوەکانی مێژوو.

 

دیدی من- لە ئینگلیززییەوە: شێنێ محەمەد

 

گێڕ مۆنتپارناس

Montparnasse

وەرگەڕانی شەمەندەفەری گرانڤایڵ پاریس ئێکسپرێس لە بەرواری ٢٢\٨\١٨٩٥، کاتژمێر ٤:٠٠ـی عەسر ڕووی دا، کاتێک کە شەمەندەفەرەکە بەسەر بەربەستێکدا تێپەڕی لە کۆتاییی ڕێی گێڕ مۆنتپارناس. شەمەندەفەرەکە چەند چرکەیەک دوا کەوتبوو و شۆفێرەکە دەیویست قەرەبووی ئەو کاتە بکاتەوە، بەڵام نەیتوانی ڕای بگرێت، زۆر بەخێرایی چووە ناو وێستگەکەوە. ئەم ڕووداوە تەنھا یەک زیانی گیانی لێ کەوتەوە، ئەویش ئافرەتێک بوو لەسەر شەقامەکە کە پارچەیەک ئاسنی شەمەندەفەرەکەی بەر کەوت.

 

پەیکەری ئازادی دەگات

hh

گرتنی فۆتۆی کۆمەڵێکی زۆر لە ڕێبواران لە کاتی گەیشتنی پەیکەری ئازادی بۆ نیویۆرک لە فەڕەنساـوە. ئەم فۆتۆیە لە کاتی دەرخستنی سەری پەیکەرەکە گیراوە.

 

جێسی ئۆونس لە ئەڵمانیای نازییەکاندا خەڵاتی زێڕ بە دەست دەهێنێت

13394006_1014610048621383_7179316798954022200_n

ئەدۆڵف ھیتلەر پلانی بەکارھێنانی یارییە ئۆڵەمپییەکانی ساڵی ١٩٣٦ـی دابوو. جێسی ئۆونس کە یاری بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکرد، گەیشتە بەرلین تا پێشبڕکێ بەدەستهێنانی نازناوەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ١٩٣٦ بکات. ھیتلەر یاریی ئۆڵۆمپی بەکار دەھێنا تا ھەستانەوەی ئەڵمانیای نازی بە جیھان ڕابگەیەنێت؛ پڕوپاگەندەی نازی چەمکی بەرزتربوونی ڕەگەزی ھیندۆ-ئەوروپی ڕادەگەیاند و ئەفریقییەکانی کەم پیشان دەدا. ئۆونس‌ـی ئەمەریکی ئەم پلانەی ھیتلەرـی ھەڵوەشاندەوە بە بردنەوەی چوار مەدالیای زێڕ. فۆتۆکە ئۆونس لە دوای بردنەوە دژی لوز لۆنگ‌ـی ئەڵمانی لە یاری بازی درێژ پیشان دەدات.

مێزەکەی ئەنیشتاین‬ لە ڕۆژی مردنیدا

aneshtein
ئەلبێرت ئەنیشتاین بەھۆی نەخۆشیی دڵەوە لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا لە ١٨\٤\١٩٥٥ کۆچی دوایی کرد. ئەم فۆتۆیە کاغەز، سەبیل، جێی سوتوو و ھەندێک شتی تری تایبەت لە ئۆفیسەکەی خۆی لە پرینستۆن دەردەخات، لەو ڕۆژەدا گیراوە کە کۆچی دوایی کردووە.

چاوپێکەوتنی سەرۆک لەگەڵ سەرۆکی داھاتوو

ههه
تەنھا چەند ھەفتەیەک پێش بوونی بە ١٧ ساڵ، سەرۆکی دواتری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بیڵ کڵینتۆن، جۆن کەنەدی لە باخی کۆشکی سپی دەبینێت وەک بەشداربوویەک لە پڕۆگرامی کوڕانی لەشکری دەوڵەت. کڵینتۆن دەڵێت ئەو چاوپێکەوتنە کاریگەریی زۆری لەسەر ژیانی جێ هێشتووە.

پشیلەکان ھەموو کات لەسەر پێیەکانی خۆیان دەنیشنەوە؟

ههک
لە ساڵی ١٩٤٧، حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ویستی ڕاستییەکان بدۆزێتەوە؛ ئێرۆسپەیس مێدیکەڵ دیڤیژن، دوو پشیلەی برد بۆ گەشتێکی ئاسمانی بۆ تاقیکردنەوەی چەند ساتێک لە بێ کێشی لەناو بۆشاییی ئاسماندا. وەڵامی ئەم پرسیارە نەخێر بوو و پشیلەکان ھەموو کات لەسەر قاچەکانیان نانیشنەوە.

سەرچاوە: تای تو برەیک

هاوبەشی بکە

DMDailyPhotos, MostAmazingPhotos, SheneMohamad,