18/04/2024
DidiMn Logo
Top

پەنجەرەیەک لە ژووری نوستنی خاتوونێک

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

پەنجەرەیەک لە ژووری نوستنی خاتوونێک

دیدی من – لە ئینگلیزییەوە: هەڵۆ فریق

هەردوو فۆتۆگرافەری ئیتاڵی (گابرێلی گالیمبێرتی و ئیدواردۆ بێلیلی) گەشتێکمان پێدەکەن بۆ شوێنێک، کە هەموو کەس ناتوانێت بچێت بۆ ئەو شوێنە. ئەو شوێنەش ژوری نوستنی خاتوونەکانە. لە (ڕیۆ دی جانیرۆ تا زیمبابۆی). لە ماڵێکی سادەی (هایتی)ەوە بۆ خانوی خواپێداوێک لە (دوبەی).

ئەم پڕۆژەیە پێمان دەڵێت کە ژوری نوستن، تەنها شوێنی نوستن نییە، بەڵکو شوێنێکە ڕەنگدانەوەی خەون و خولیاکانمانە. ژووری نوستن. ڕەنگدانەوەی کارەکتەر و بیروبۆچونی ئاینی خاوەنەکەیەتی

هەموو ئەو خاتوونانەی لەم پڕۆژەیەدا بەژدارن، هەموو لێک جودان، هەر یەکەو لە ئاستێکی کۆمەڵایەتی و کولتورێکی جیاوازدان.

فۆتۆگرافەرەکان گرنگییان بە شێوە و ڕوخساری خاتوونەکان نەداوە. هەروەها گرنگیان بە دۆخی ژورەکەش نەداوە. ئامانجی سەرەکییان پیشاندانی کاریگەری شوێنی جوگرافییە لەسەر خاوەنی ژورەکان (واتە خاتوونەکان).

سەرجەم وێنەکان لەم سلایدەی خوارەوە ببینە.

سەرچاوە: برایت ساید

 

هاوبەشی بکە

Bedroom, HaloFariq, Italy, Window,