29/03/2024
DidiMn Logo
Top

پەیکەرتاشی بە ناوکی کاڵەک و کولەکە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

“چێژ لەوە دەبینم لە ڕێی هونەرەکەمەوە ئایدیای نوێ بەرهەم بهێنم”

دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: هەڵۆ فەریق

سلاڤات فیدای لە شاری ئوفای وڵاتی ڕوسیا دەژی، لە بنەماڵەیەکی هونەرمەند لەدایک بووە و ئەمیش هەمان ڕێچکەی بنەماڵەکەی گرتووە. سلاڤات پەیکەرتاشە، بەڵام پەیکەرتاشێکی جیاواز؛ ئەم کار لەسەر بەرد و چیمەنتۆ و گەچ ناکات، بەڵکو ئەو شێوەیەی کە دەیەوێت بینەخشێنێت، لەسەر نوکی قەڵەم و ناوکی کاڵەک و ناوکی کولەکە دەینەخشێنێت. کارە هەرە بەناوبانگەکانی، ئەو کارانەن کە لەسەر نوکی قەڵەم تاشیونی و پەیکەری زۆر بچووکیان لێ دروست دەکات. سەرجەم کارەکانی بە چەقۆ یاخود کەتەری نوکتیژ و زەڕەبین ئەنجام دەدات.

سلاڤات دەڵێت: “ڕۆژانە زیاتر لە دە کاتژمێر لە ستۆدیۆی ماڵەکەم بە دروستکردنی پەیکەر و کێشانی وێنە بەسەر دەبەم، چێژ لەوە دەبینم ئایدیای نوێ بەرهەم بهێنم و بە شێوە و ڕێگا و کەرەستەی جیاواز تاقی بکەمەوە؛ فۆتۆگرافی، تابلۆ، هێڵکاری و پەیکەرتاشی… ئارەزوومە ئایدیای نوێ بەرهەم بهێنم.”

سەرچاوە: ئارت پیپڵ گەلەری

هاوبەشی بکە

HaloFariq, Paikartashi,