19/04/2024
DidiMn Logo
Top

چەندە خۆشویستنمان خۆش دەوێت؟

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: هەڵۆ فەریق

ئێمە وەک بوونەورێکی کۆمەڵایەتی، ناتوانین بە تەنها بژین، زۆر شت هەیە پێکەوەمان دەبەستێتەوە؛ پێویستی، کارکردن و زۆر شتی دیکە. بەڵام گرنگترینیان ئەوەیە کە ئێمە پێویستمان بە خۆشویستنی یەکترە؛ تا مانايەک بدەین بە بوون.

ئێمە پێکەوە گرێ دراوین، سەرەتا خێزانێکی بچووک پێک دەهێنین، دواتر گەورە دەبین و لەگەڵ کۆمەڵێک دراوسێدا کۆڵانێک پێک دەهێنین، دواتریش شار و تا دەگاتە کۆمەڵگە؛ دواجار هەموو دانیشتووی سەر ئەم زەوییەین.

ئەم گرنگیی پێکەوەبوونە، بووە بە هەوێنی کارەکانی ڤێری ئەپریاتنۆ؛ لە تابلۆکانیدا گرنگی مرۆڤ بۆ مرۆڤ و لێک دانەبڕاویی مرۆڤەکان پێکەوە، بەڕوونی دەبینرێن. لە کارەکانیدا دەتوانیت فیگەری دوو کەس ببینین، بە جۆرێک لێک نزیکن، ئاوێزانی یەکدی بوونە، گرنگی بە یەک دەدەن و یەکیان خۆش دەوێت.

سەرچاوە: ڤێری ئارت

هاوبەشی بکە

HaloFariq, Love, Shewakari,