27/04/2024
DidiMn Logo
Top

ڕیفراندۆمەکەی بەڕیتانیا چ کاریگەریەکی دەبێت بەسەر سینەمای ئەو وڵاتەوە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

BAFTA Awards to be given to recipients at the upcoming ceremony on display at the academy's offices in Piccadilly, London. PRESS ASSOCIATION Photo. Picture date: Monday February 4, 2013. Photo credit should read: Jonathan Brady/PA Wire

دیدی من– وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

لە پاش چەند کاتژمێرێک لە دەرچوونی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمەکەی بەڕیتانیا، بەرپرسەکانی پیشەسازی سینەمای ئەو وڵاتە چاوەڕوانی کارەساتێکی گەورە دەکەن. مایکڵ ڕایان بەرپرسی فیلمی ئازاد دەڵێت کە ئەم دەنگدانە “دامەزراوەکەمان لەناودەبات.” ئێمە چیتر نازانین پەیوەندیەکانمان لەگەڵ بەرهەمهێنەر، پارەدار و بڵاوکەرەوە هاوبەشەکانمان چۆن دەبێت. دەڵێت، “ئەمە وا دەردەکەوێت کارەسات بێت بۆ ئێمە.”

هێشتا زۆر زووە بۆ بڕیاردان لەو بارەیەوە بەڵام لێرەدا چەند هۆکارێک دەخەینەڕوو کە دەکرێت کاریگەری گەورە بەسەر پیشەسازی بەڕیتانیاوە جێبهێڵێت.

پارەیەکی زۆر کەمتر لەبەر دەست دەبێت

یەکێتی ئەوروپا پارەیەکی زۆری بۆ فیلمسازانی بەڕیتانیا تەرخانکردووە. بەگوێرەی ئەو داتایانەی لەبەر دەستدان یەکێتی ئەوروپا لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٥ بڕی ١٥٠ ملیۆن دۆلاری بۆ فیلمسازانی بەڕیتانیا تەرخانکردووە لە نێویاندا یارمەتیدانی بەرهەمهێنانی فیلم، یارمەتیدانی بڵاوکردنەوە و فێستیڤاڵەکان. بێگوومان لەگەڵ جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ئەو بڕە پارەیە دەبڕێت و کاریگەریەکی گەورە لەسەر کۆمپانیا و فیلمسازانی بەڕیتانیا جێدەهێڵێت.

4256

کۆ بەرهەمهێنان لە کێشەیەکی گەورەدایە

ئەو بەرهەهێنەرانەی کە لە پێشتردا کارە داراییەکانی فیلمەکانیان تەواو کردووە لە ئێستادا لە کێشەیەکی گەورەدان بەهۆی ئەوەی نرخی ستێرلنگی بەڕیتانی بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیووە و ئەمەش وا دەکات ئەو بودجەیەی لەبەردەمیاندایە بەشی دروستکردنی فیلمەکەیان نەکات.

ڕەنگە فیلمەکانی ئەوروپا چیتر لە سینەماکانی بەڕیتانیا نمایش نەکرێن

بڵاوکەرەوەی فیلمەکانی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپادا مافەکانی فیلمەکانی ئەوروپایان دەکڕیەوە، بەڵام لە ئێستادا گرانتر دەبن. ئەمە هۆکارێکی گەورە دەبێت بۆ ئەوەی کە چیتر فیلمە گرنگەکانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و وڵاتانی تری ئەوروپا لە سینەماکانی بەڕیتانیا نمایش نەکرێن. بێ یارمەتی یەکێتی ئەوروپا ئەمە قورسترین کارە.

فیلمەکانی بەڕیتانیا لە سینەماکانی ئەوروپادا نمایش ناکرێن

لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە سەدا ٤٠ی داهاتی فیلمەکانی بەڕیتانیا لەڕێگەی وڵاتانی تری ئەوروپاوە بووە. هاوکاریەکی زۆر هەبووە بەهۆی یەکێتی ئەوروپاوە کە فیلمەکان سنوورێکی زیاتر ببڕن بەهۆی پێنەدانی باج و چەندان شتی تریش.

سەرچاوە: زە گاردیان

 

هاوبەشی بکە

Brexit, Cinema, EU, PshtewanKamal,