25/04/2024
DidiMn Logo
Top

کتێبی ڕەنگکراوی ڕوونکردنەوەی ژیان بە تەلارسازی‌ـی ڕافاییل ئەڕایۆ

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

کریستۆفەر جۆبسن

دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: شێنێ محەمەد

ڕافاییل ئەڕایۆ، تەلارساز و نیگارکێشە، لە ستۆدیۆکەی خۆیدا و بێ هیچ تەکنەلۆژیایەک، زۆر جوان مەودای سێ دووری دەکێشێت. بە دەرخستنی وردی ڕۆڵی گۆڵدن ڕەیشیۆ، خۆی بە سروشتەوە دەبەستێتەوە. لە ھەوڵێکدا بۆ گەڕاندنەوەی تایبەتمەندیی ئارامکەرەوە بۆ کارەکانی، ئەڕایۆ کتێبی ڕەنگکراوی گۆڵدن ڕەیشیۆ دروست دەکات؛ ئەم کتێبە لە ئێستادا لە ماڵپەڕی کیکستارتەرە، کە ماڵپەڕێکە بۆ دۆزینەوەی پشتگیری و پێداویستی بۆ ھێنانە دی بیرۆکەکان، هەروەها بە ڤیدیۆیەک پڕۆسەی کارەکەی ئاڕایۆ تۆمار دەکرێت، کە ماوەی ٤٠ ساڵە سەڕقاڵی زیادکردنی وردەکاری و چاککردنیەتی.

“تەمەنم ١٥ ساڵ بوو، کە تێبینی نەخشی جوانی وەک پێج، ڕیزبەندی و ڕێژەم دەکرد لە سروشتدا؛ ئەم نھێنییەی دیزاینی سروشت لە پێش چاوم ئاشکرا بوون. ھەموو ئەوانەی دروستیان دەکەم بە دەست کێشراون، من کۆمپیوتەر بەکار ناھێنم؛ تەنھا پێنوسێک، گۆشەپێو و قیبلەنمایەک.”

سەرچاوە: کۆڵۆسەڵ

هاوبەشی بکە

RafaelAraeo, SheneMohamad, talarsazi,