18/04/2024
DidiMn Logo
Top

دوای نزیکەی نیو سەدە، کردنەوەی یەکەم هۆڵی سینەما لە عەرەبستانی سعودیە

لە لایەن دیدی من 6 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منبی بی سیی عەرەبی

 

دوای ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە 35 ساڵە حکومەتی عەرەبستانی سعودیە بە بڕیارێك کردنەوەی هەر هۆڵێکی سینەمای قەدەغە کرد، ڕۆژی 13\12\2017 وەزارەتی ڕۆشنبیریی عەرەبستانی سعودیە ڕای گەیاند کە لە سەرەتای ساڵی 2018وە رێگە دەدات بە دروستکردن و کردنەوەی هۆڵەکانی سینەما، دوای ئەوەی دروستکردن و کردنەوە و هەموو چالاکییەکی سینەمایی لەو وڵاتەدا قەدەغە بوو لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا.

وەزارەتەکە ئەوەشی ڕاگەیاند کە لە ڕۆژی دەرکردنی بڕیارەکەوە دەست دەکات بە پێدانی مۆڵەت بە کردنەوەی هۆڵەکانی سینەما و کردنەوەی یەکەم هۆڵی سینەماش لە مانگی 3ی ساڵی داهاتوودا دەبێت.

ئەمە و لە کاتێکدا لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا چەندان هۆڵی سینەما لە سعودیە هەبوون، بەڵام پیاوانی ئایینی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەیان ڕازی کرد بە قەدەغەکردنی سینەما.

وەزیری ڕۆشنبیری، عەواد عەواد، ڕای گەیاند کە ئەم بڕیارە دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخان لە گەشەی ئابووریی سعودیەدا.

جگە لە قەدەغەکردنی سینەما، لە عەرەبستانی سعودیە چەندان ساڵە هیچ چالاکییەکی هونەریی تری بە خۆیەوە نەبینیوە، بەڵام لەم دواییانەدا بۆ یەکەم جار و دوای چەندان ساڵ ئاهەنگێکی موزیك لەو وڵاتە لە ڕۆژی نیشتیمانیدا ساز کرا، کە دیسان بۆ یەکەم جار ژنان و پیاوان پێکەوە لە هۆڵێکدا بوون و موزیکی ڕۆژئاوایی پێشکەش کرا و خەڵکیش لەسەر شەقامەکان سەمایان دەکرد.

هاوبەشی بکە

Cinema, Saudi Arabia,