19/04/2024
DidiMn Logo
Top

کوردستانی بە رۆح لەگەڵمان دەخوێنێت

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – دەشتی مەحموود

 

هونەرمەند جەمال سەلوەتی کوردستانی لە ساڵی ١٩٦١ لە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و ئێستا لە شاری ڤانکۆڤەری وڵاتی کەنەدا دادەنیشێت و لە ئێستادا مامۆستایە لە ناوەندی هونەریی نوا لەو شارە.


مامۆستا کوردستانی لە مانگی گەڵاڕێزانی ئەمساڵدا دووەمین ئەلبوومی کە لە ٨ تراک پێک هاتووە، لەگەڵ گرووپی دەستان بە ناوی لەگەڵ تۆدا دەخوێنم بڵاو کردەوە. ئاوازی مەقامەکان لە لایەن هونەرمەند خۆیەوە دانراوە و ئاوازی گۆرانییەکان لە لایەن مامۆستا سەعید فەرەجپووری دانراوە و بە هاوکاریی مۆسیقارانی بەتوانا و ناوبانگ مامۆستا سەعید فەرەجپووری، حەمید متبسم، حسێن بەهروزی نیا، پژمان حەدادی و بەهنام سامانی و بە میوانداریی هونەرمەند حامد ئەفشاری کاری موزیکی بۆ کراوە و لە لایەن بڵاوکراوەی مۆسیقای نوفر کاری بڵاوکردنەوەی بۆ کراوە.

15175613_10206149774503695_1846909618_n

بەڕێز جەمال پێشتر چەندین گۆرانیی کوردیی خوێندووە، بەناوبانگترینیان گوڵە باغە، کە لە ڕێگەی کەناڵی کوردساتەوە وەک کلیپ پیشان دراوە، لەگەڵ چەندین گۆرانیی تر وەک غەمگن و دڵپەشێوم، فاتیمە، کەتانە، لای لای و تا دوایی. بەڵام بەداخەوە لەو ئەلبوومەدا هیچ گۆرانییەکی کوردی تێدا نییە.

15281093_10206149774703700_1316318900_n

کوردستانی فێری ئەوەمان دەکات کە موزیک ”گەش نییە”، واتا ئامڕازێک نییە مرۆڤ بە شوێنێک بگەیەنێت، بەڵکو موزیک ”شوێنی مەبەستە”، واتا ئامانجە. هەروەها مامۆستا لە ڕێگەی دەنگیەوە ئەو دێڕەی فرێدرک نیتچە پشتڕاست دەکاتەوە کە دەڵیت: ”بەبێ موزیک ژیان هەڵە دەبوو.”

هاوبەشی بکە

Canada, Jamal Salwati Kurdistani, Kurdistan, Sna, Vankover,