28/03/2024
DidiMn Logo
Top

کورتەفیلمی کوردیی باخەکەی باوکم لە کەنەدا خەڵات کرا

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

 

دیدی من – ستافی ڕاگەیاندنی کورتەفیلمی باخەکەی باوکم

کورتەفیلمی باخەکەی باوکم لە نووسین و دەرهێنانی سینەماکاری کورد شوان عەتووف، بە تیشک خستنە سەر شیعرێکی مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی، لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتەفیلمی کەنەدا نماییش کرا و خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لیژنەی دادوەرانی ئەم فێستیڤاڵەی بە ناونیشانی خەڵاتی باشترینی پێ بەخشرا.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتەفیلمی کەنەدا، یەکێکە لە فێستیڤاڵە گرنگەکانی ئەم وڵاتە و ئەندامانی لیژنەی دادوەرانی ئەم فێستیڤاڵە بە بینینی کورتەفیلمی کوردیی باخەکەی باوکم، سەرسام بوون و بڕیاریش درا لەبەر گرنگیی بابەتەکەی، لە چەندین بۆنەی دیکەی فێستیڤاڵەکە و هەروەها وڵاتی کەنەدا نماییش بکریت.

باخەکەی باوکم کە بە سپۆنسەریی سەرەکیی هۆتێل ڕامادا لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان ساز کراوە و لە ڕێگەی کۆمپانیای ئای لۆڤ فیلم لە ئاستی جیهاندا بڵاو دەکرێتەوە، لە یەکەم بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی کورتەفیلمەکانی گۆڵفی مۆهر لەمیانەی دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دوبەی لە وڵاتی ئیماڕات و هەروەها لە درێژەی بەشدارییە جیهانییەکانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتەفیلمی کۆتایی تەکساس لە ویلایەتی تەکساس لە وڵاتی ئەمەریکا نماییش کرا. کورتەفیلمەکە بەشداریش بووە لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی مۆنتاژ لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی قووڵایی گۆڕەپان لە ویلایەتی دیلەوێر لە وڵاتی ئەمەریکا نماییش کرا. لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیشیدا، لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی کورتەفیلمەکان لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کامێرای عەرەبیی رۆتێردام لە وڵاتی هۆڵەندا چووە سەر پەردەی سینەماکان.

هاوبەشی بکە

Canada, My Father's Garden, ShwanAttouf,