19/04/2024
DidiMn Logo
Top

یەکەمین هەفتەی نێودەوڵەتیی فیلمی کوردیی سنەدژ لە سنە بەڕێوە دەچێت

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

 

دیدی من – ڕاگەیاندنی یەکەمین حەوتەی نێودەوڵەتیی فیلمی کوردیی سنەدژ

یەکەمین حەوتەی نێودەوڵەتیی فیلمی کوردیی سنەدژ، بە هەوڵی کۆمپانیای سینەمایی ستاک فیلمی سنە، بە بەڕێوەبەرایەتیی سینەماکارانی کورد سەتار چەمەنی گوڵ و ڤیدا ساڵحی و بە پشتیوانی دارایی بانکی سادراتی ئێران، بەڕێوەبەرایەتیی لقەکانی پارێزگای کورستان و هەروەها بە ئامادەبوونی بەرپرسانی فەرهەنگی و هونەری و سینەماکارانی باشووری کوردستان و هونەرمەندانی پارێزگای کوردستان، بە نماییشی فیلمە سینەماییە درێژەکان، کورتەفیلم و بەڵگەفیلم و بە هاوکاریی هەندێک لە دەزگاکانی پارێزگای کوردستان، لە ڕۆژانی ٣-٦\١\٢٠١٧، لە پەردیسی سینەمایی بەهمەن لە شاری سنە لە پارێزگای کوردستان بەڕێوە دەچێت.

کامبیز لهۆنی نیژاد، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی سادراتی پارێزگای کوردستان، سەبارەت بە مەبەستی پشتیوانیی ئەم بانکە لە حەوتەکە، گوتی: ”بانکی سادرات، هاوڕێ لەگەڵ ئەرکی سەرەکی و گەشەپێدانی ئابووریی وڵات، بەردەوام گرنگیی بە ڕۆڵی کۆمەڵایەتی، فێرکاری و فەرهەنگیی خۆی لە کۆمەڵگە داوە و هەنگاویشی بۆ هاویشتووە، کە هەوڵی پیرۆزی ئەم دواییانەی سازکردنی خوێندنگە لە شاری سەقز نموونەیەکە لە ڕۆڵی کارای بانک لە بواری پەروەردە و فێرکاریدا.”

گوتیشی: ”بەڵام لە بواری فەرهەنگ و بەتایبەت سەبارەت بە یەکەمین حەوتەی نێودەوڵەتیی فیلمی کوردیی سنەدژ لە شاری سنە، دەتوانین ئاماژە بەو خاڵە بکەین کە ناو و برێندی بانکی سادراتی ئێران، ناو و برێندێکی ناسراو و نێودەوڵەتییە و بێگومان هاوڕێی ئەم برێندە لە تەنیشت ڕووداوێکی فەرهەنگی بە پێگەی ئەو زیاد دەکات.”

لهۆنی نیژاد لە کۆتاییدا جەختی کرد: ”هیوادارم کە بانکی سادرات لە ناساندنی فەرهەنگی نەتەوەکانیشدا ڕۆڵی خۆی بە باشی بگێڕێت و گرنگتر لە هەموو ئەمانە، گەیاندنی ئەم پەیامە بە بەشداربوانی ئەم ڕووداوە هونەرییە، کە بەڕێوەبردنی ئەم کارە گرنگە لە پارێزگای کوردستان و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پڕ کێشەدا بە پشتیوانیی بنکەیەکی ئابووری، یانی هێمنایەتی، وەستان و شکۆی نیشتمان و لە ڕاستیدا ئەوە بۆ ئێمە زور گرنە.”

لە ناساندیی حەوتەکەدادا هاتووە: ”پشتیوانی لە فیلم و فیلمسازانی کورتەفیلم لە ڕاستیدا گەرەنتییە بۆ درێژەپێدان بە فیلمسازانی فیلمی درێژ و لە هەمان کاتیشدا پتەوبوونی ڕەوتی فیلمسازیی کورتەفیلمە وەک دیاردەیەکی سەربەخۆ و هونەری لە نیشتماندا دێتە ئەژمار.

ئەم ڕووداوە سینەماییە بە مەبەستی ناساندنی شێواز، جۆر و فەرهەنگی فیلمسازیی کورتەفیلم لە هەر کام لە وڵاتانی بەشداربوو، ئاڵوگۆڕی زانیاری لە بوارەکانی فێرکاری و فێربوونی فیلمسازیدا، سازکردنی کورتەفیلمەکان بە شێوەی بەرهەمگەلی هاوبەش بەپێی گرینگیدان بە جۆراوجۆریی فەرهەنگەکان و جۆری ژیان و مەسەلە نەتەوایەتی و خۆماڵییەکان، بەدیهێنانی پەیوەندییە نزیکەکان لە نێوان گرووپە فیلمسازییەکاندا لە ڕێگەی چاوپێکەوتن و وتووێژکردن بە مەبەستی ئاشنابوون و ناساندنی فەرهەنگە جۆراوجۆرەکان لەگەڵ یەکتریدا، تایبەتمەندییە نەتەوایەتی و خۆماڵییەکانی ئەوان و شایەد بەکارهێنانی ئەوان لە سازکردنی کورتەفیلمەکاندا، سەرهەڵدانی زمانێکی هاوبەشی وێنەیی بۆ دەوڵەمەندکردنی فەرهەنگی مرۆڤدۆستی و هەروەها بە چەندین مەبەستی دیکە بەڕێوە دەچێت.”

سینەماکاری کورد ماشەلڵا محەمەدی، هونەرمەندی شێوەکار، گرافیست و ئەنیمەیشێنسازی ناسراوی سنەیی، دیزاینی بۆ پۆستەر و لۆگۆی حەوتەکە ئەنجام داوە.

 

هاوبەشی بکە

Iran, Kurdish Cinema, Kurdish Film, Sna,