28/03/2024
DidiMn Logo
Top

کوێنتین تارانتینۆ لە ڕێگەی پۆستی فەیسبووکەوە بە دوای ئەکتەردا دەگەڕێت

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

کوێنتین تارانتینۆـی دەرهێنەری ئەمەریکی، لە ڕێگەی پۆستی فەیسبووکەوە بە دوای ئەکتەردا دەگەڕێت تا لە فیلمە نوێکەیدا وەک سۆزانییەک بەشداری بکەن، کە ئەمەش وەڵامی توندی بەدوای خۆیدا هێناوە، پێش ئەوەی پۆستەکە بسڕدرێتەوە.

پاش ئەوەی لە ڕێگەی پۆستی فەیسبووکەوە داوا لە سۆزانییەکان کرا تا بۆ ئەم فیلمە نوێیەی کوێنتین تارانتینۆ بەشداری بکەن و ناوی خۆیان بنووسن، کاردانەوەیەکی توندی لە لایەن خەڵکەوە لێ کەوتەوە. پۆستەکە کە لە ئێستادا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک سڕدراوەتەوە، نووسرا بوو: “بەشداری بکەن وەک سۆزانییەک لە پڕۆژە نوێیەکەی کوێنتین تارانتینۆ.” پۆستەکە لە دواتردا داوای ئەوە دەکات کە هەریەک لە خوازیاران پێویستە سنگێکی سروشتییان هەبێت و ناونیشانیشیان سۆزانی دەبێت، کە پەیجی ئاژانسی کاستینگ بڵاوی کردۆتەوە.

Quentin-Tarantino_0

ژنان و هۆلیوود پەیوەندییان بە ئاژانسەکەوە کردووە، کە لە ڕابردووشدا ڕووبەڕووی کێشەی هەمان جۆر بووەتەوە. بۆ کێشەکەی ڕابردوو ئاژانسەکە وتی کە فیلمەکە لە لایەن ژنەوە نووسراوە و دەرهێنراوە؛ وشەی سۆزانی ڕاستەوخۆ لە سیناریۆکەوە دەرهێنراوە.

بلۆگێکی فێمینیزم نووسییان “داواکردنی ژنان بۆ ئەوەی بێن و بەشداری بکەن لە فیلمدا وەک سۆزانی، شتێکی باش نییە.” ئەوان دەڵێن کە “وشەی زۆر باشتر هەیە بۆ ئەوەی بەکار بهێنرێت.”

فیلمەکە هێشتا لە پەڕەی تارانتینۆ لە ئای ئێم دی بی دانەنراوە، دواهەمین فیلمیشی بەهۆی ئەوەی ڕەفتاری زۆر خراپ بەرامبەر کارەکتەری ژن لە فیلمەکەدا کراوە، دەنگۆی زۆری نایەوە، کە لە لایەن جێنیفەر جاسۆن لیگ‌ـەوە ڕۆڵی بینراوە.

سەرچاوە: زە گاردیان

هاوبەشی بکە

Cinema, PshtewanKamal, Tarantino, Whore,