19/04/2024
DidiMn Logo
Top

کچەکەی ڤلادیمێر مایاکۆڤسکی دۆکیومێنتەکانی ژیانی باوکی دەخاتە ڕوو

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ڕوسیا بیۆند هێدلاین

لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ

پڕۆفیسۆر، ئەکادیمی، نووسەر و هەڵەبڕکار پاتریکا سۆمپسن،  کە لای عاشقانی شیعر بە یێلینا ڤلادیمیرۆڤا ناسراوە، لە چاوپێکەوتنێکدا باس لە چیرۆکی گەورەبوونی و نهێنیی ئەوەی کچی شاعیری مەزنی ڕوسی، ڤلادیمێر مایاکۆڤسکی‌ـیە دەکات:

من پیشەی تایبەت بە خۆمم هەبوو، بە بێ ئاماژەدان بە ناوی باوکم، بیستودوو کتێبم چاپ کرد. هیچ کات سەرمایەداریم بە ناوەکەیەوە نەکردوە، من ٨٧ ساڵم و پڕۆفیسۆرم، بۆیە هیچ ئەرشیڤێکی مایاکۆڤسکی کۆ ناکەمەوە، دۆکیۆمێنت لە سەر ژیانی دایکم، خۆم و کوڕەکەم کۆ دەکەمەوە و دەیدەم بە مۆزەخانەی مایاکۆڤسکی لە شاری مۆسکۆ.

0-02-01-d725bd2f2854b162db50bb0732aafa6a8bf6f3a072819151c5367b04aa34dbdd_full

ئەمە گرنگترین دۆکیومێنتە، کە نامەیەکە لە بەرواری ٢٦\١٠\١٩٢٨، بۆ من و دایکمی نووسیوە، لە کۆتاییی نامەکەدا نووسیویەتی:

 “هەر هەشت چنگەکەت ماچ دەکەم،

“هیی خۆت،ڤۆڵ”

ئەوە ئیمزاکەی بوو. ڤۆڵ، کورتکراوەی ڤۆڵۆدیاـیە.

ساڵی ١٩٢٥، مایۆکۆڤسکی هات بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و تەنها بۆ سێ مانگ مایەوە. دایکم، ئێلی جۆنز، ژنێکی زۆر جوان بوو، لە مۆدێل کاری دەکرد، مایاکۆڤسکی و دایکم پەیوەندییەکی نزیک و بە سۆزیان هەبووە، تەنها مادی نەبووە بەڵکو ڕۆشنبیرانەش بووە. دایکم شیعری ئەڵمانی بۆ وەردەگێڕا، خاڵی هاوبەشیان زۆر بووە، بەڵام ئەو لایەنگرێکی شۆڕش بووە و دایکیشم کچی سەرمایەدارێک.

من ساڵی ١٩٢٦ لە ڕوسیا لەدایک بووم، دایکم هاوسەرگیریی لەگەڵ پیاوێک بە ناوی جۆرج جۆنس کرد، کە یارمەتیی دا لە شارەکە بچێتە دەرەوە، ئەوانی تری خێزانەکەی ناچار بوون لە ڕوسیا و لە ژێر ئەو بارودۆخە قورسەدا بمێننەوە.

0-02-01-20ee4faf70a020a7290fcf6a29a07d1a63e473fac10218d61b670e4e1edf4210_full

جۆنس دەیزانی کە من کچی ئەو نیم، بەڵام بایی ئەوەندە میهرەبان بوو کە وەک باوک ناوی خۆیم بداتێ، نەماندەتوانی ئاشکرای بکەین کە کێین یان نا، چونکە ئەوە دەیخستینە مەترسییەوە، بۆیە بە بێدەنگی ماینەوە.

ئێستا دەبینن، نەک تەنها دەڵێم کە کچی ڤلادیمێر مایاکۆڤسکی‌ـم، بەڵکو لە ڕێی هەموو ئەم دۆکیۆمێنتانەوە دەشیسەلمێنم؛ لە نامەکەیدا دەڵێت ‘بۆ هەردوو ئێڵییەکەم، دەمەوێت بێم و بتانبینم’، دەستخەتی خۆیەتی و لە زۆر گۆڤاردا بڵاو کراوەتەوە.

تەمەنم ٦٥ ساڵ بوو، لە زانکۆکەم بۆنەیەک هەبوو بە ناوی یادی سەدەیەکی مایاکۆڤسکی، کە ئاهەنگگێڕان بوو بە بۆنەی ١٠٠ـهەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونیەوە. چیرۆکی ئاشکراکردنی ئەوەی کە من کچی مایاکۆڤسکی‌ـم، لە گەشتێکی پەروەردەییدا ئاشکرا بوو.

0-02-01-006e82bdc23cc1e51f45c25e61bdcbe395b1ef403740ca7b142457ec614c8179_full

دایکم چوار زمانی دەزانی، لە ڕوسیا فێری ئینگلیزی ببوو، تا کاتی مردنی هەر ڕوسی بوو، بە خۆشویستنی ڕوسیاوە بەخێوی کردم، هیی سیاسەتەکەی نا بەڵکو کلتوورەکەی. شانازی دەکەم کە من ڕوسیم و کچی ئەوم.

هەموکات دەمزانی کە مایاکۆڤسکی باوکمە، هەمیشە کتێب سەبارەت بە ئەو لە ماڵماندا بوو، دایکم هەرگیز درۆی لەگەڵ نەکردووم، هەرگیزیش درۆی لەگەڵ هاوسەرەکەی نەکردووە.

جوانترین شیعری ڤلادیمێر مایاکۆڤسکی لە لای من، ئەمەیە:

گەر ئارەزووت بێت،

دەبمە ڕەگەزێک لە لاشەیەکی شێتگیر

یان دەگۆڕێم بۆ ئاوازێک
کە خۆرئاوابوون دەیبزوێنێت

گەر ئارەزووت بێت،

بەڕێزێکی نائاسایی دەبم

نەک پیاوێک، هەورێکی پانتۆڵ پۆش

هاوبەشی بکە

Mayakovsky,