23/04/2024
DidiMn Logo
Top

کۆمەڵە تەلاری ھاوشێوەی قوتب مینار

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: شێنێ محەمەد

کۆمەڵە تەلاری قوتب مینار ڕیزبەندییەکە لە مۆنومێنت و تەلار کە دەکەوێتە شاری نیودەلهی لە وڵاتی ھیندستان. دروستکردنی قوتب مینا وەک ھێمایەک بووە بۆ سەرکەوتن و یادکردنەوەی محەمەد گۆری بەسەر پاشای ڕاجپوت، پریتڤیراج چاوھان، لە ساڵی ١١٩٢. ئەم منارانە لە کاتی دەسەڵاتی قوتبەدین ئایباک، یەکەم سوڵتانی دەلهی، دروست کراوە.

پێدەچێت قوتب مینار بڵندترین منارەی خشت بێت کە لەسەر شێوەی منارەی جامی ئەفغانستان دروست کراوە، نمونەیەکی گرنگی تەلارسازیی کۆنی ئەفغانستانە کە بە تەلارسازیى ھیندۆ-ئیسلامی ناسراوە. منارەی قوتب ٧٢.٥ مەتر بەرزە و پێنج چیرۆکی جیاوازی لەخۆ گرتووە. ئەم منارەیە لە لایەن یونسکۆـوە بە جێگەیەکی کەلەپووریی جیهانی دەستنیشان کراوە.

دەروازەی ئالای تەنها دەرگەی چوونەژوورەوەی منارەکەیە، ئەم دەروازەیە لە لایەن دووەم سوڵتانی دەلهی، عەلائەدین خیلجی لە ساڵی ١٣١١ دروست کراوە و دواتر مەیدانێکیشی بۆ تەلارەکان زیاد کرد.

سەرچاوە: ئیسلامیک ئاڕت

هاوبەشی بکە

India, QutbMinar, SheneMohamad,