دیدی من– لاژە تەها
بڕیارە سبەینێ دووەم رۆژی جەژن کۆنسێرتێك بۆ هونەرمەند خالید ڕەشید بەڕێوەبچێت.
دەربارەی ئەوەی ئایا ئەم کۆنسێرتە چەند ڕۆژە و دەبرێتە شارەکانی تری کوردستان یان نا،خالید عەتا سەرپەرشتیاری کۆنسێرت بە دیدی من ـی ڕاگەیاند: “کۆنسێرتەکە تەنها یەك ڕۆژە و ڕەنگە گەر سپۆنسەر هەبێت ببرێتە شارەکانی تر زانیاری زیاتریش لای هونەرمەند خۆیەتی.”
کۆنسێرتەکە لە تەلاری هونەر کاتژمێر ٦ ی ئێوارە بەڕێوەدەچێت و بلیت لە هەمان شوێندەستدەکەوێت.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.