27/04/2024
DidiMn Logo
Top

گوتەکانی چارلز بۆکۆڤسکی دەربارەی ژیان

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – بی بی سی کەلچەر

لە ئینگلیزییەوە: ڕەوەند قادر

نووسەر و شاعیری ئەڵمانی-ئەمەریکی هێنری چارلز بۆکۆڤسکی، لە سەرەتای ژیانییەوە و لە تەمەنی ٢٤ ساڵیدا دەستی کرد بە نوسینی یەکەم چیرۆکی و دواتر لە تەمەنی ٣٥ ساڵیدا دەستی کرد بە نووسینی شیعر. گەورەترین کاریگەری لەسەر شێوازی نووسینی بۆکۆڤسکی شارەکەی، لۆس ئەنجلۆس بوو. گۆڤاری تایم بۆکۆڤسکی بە نازناوی پیشاندەری ژیانی سووکی ئەمریکی ناو بردووە.

بۆکۆڤسکی زیاد لە ٦٠ کتێبی بڵاوکراوەی هەیە، ئەمەی لێرەدایە ژمارەیەک گوتەی ئەوە:

“نازانم ئەگەر خەلکی تر وا بێت، بەڵام هەموو کاتێک بەیانیان کە هەڵدەستم و پێڵاوەکانم لە پێ دەکەم و بیر دەکەمەوە، ئەی بە هەقی مەسیح ئێستا چی بکەم؟”

1
“پێویستە چەند جارێک بمریت بۆ ئەوەی بە ڕاستی بتوانی بژیت.”

2

 “ئەوە بدۆزەوە کە خۆشت دەوێت و بهێڵە بتکوژێت.”

3

 “بلیمەتیی ڕەنگە توانای وتنی شتێکی کاریگەر بێت بە ڕێگایەکی سادە.”

4

 “چ جامبازخانەیەکە! هەموومان تیایدا دەمرین، هەر هەموومان! ئەو تەنهایییە دەبێت وامان لێ بکات کە یەکتریمان خۆش بوێت. بەڵام وامان لێناکات، زۆر ترساوین لە جیاوازیەکانمان و داخوراوین بە هیچ.”
5
“بەبێ ئەدەب ژیان دۆزەخە.”
6
“هەندێک کەس هەرگیز شێتی نانوێنن؛ ئەوان چ ژیانێکی بێزارکەر بەڕێ دەکەن !”

7

“ئەگەر بەتەمایت هەوڵ بدەیت، ئەوا هەرچەندێک دەتوانیت هەوڵ بدە، ئەگەر نا هەر دەستیش پێ مەکە. هیچ هەستێک وەک ئەوە نییە کە بە تەنیا بیت لەگەڵ خواوەندەکان و شەوەکانت پڕ ئاگر بن، ئەوا ژیانێک بەڕێ دەکەیت پڕلە پێکەنینێکی تەواو و خۆشی؛ ئەوە جوانترین جەنگە کە هەبێت.”
8

“ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی بە ڕێکەوتە سەیرەکان پێبکەنین و ژیانی خۆمان بەڕێ بکەین بە شێوەیەکی هێندە باش، کە لە کاتێک مەرگیش هات بە لەرزەوە ژیانمان ببات.”

9

هاوبەشی بکە

Bukowski, Quotes, Rawand Qadir,