26/04/2024
DidiMn Logo
Top

دەرهێنەری فیلمی پیاوە بچوکەکان ئایرا ساکس:”تێڕوانینێکی مارکسیانەم هەیە”

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – زە گاردیان

نایسڵ م. سمیس

لە ئینگلیزییەوە: ڕەوەند قادر

”من تێڕوانینێکی مارکسیم هەیە، من بە درۆوە ناتوانم سۆزداری دروست بکەم.”

ماددە هۆشبەرەکان، هاوسەرگیریی هاوڕەگەزی، باشترکردنی موڵک، نوسەر/دەرهێنەر کێشەگەورەکان دەگۆرێت بۆ درامایەکی نائاسودەی هاوسۆزی. ئەو باسی ئەوە دەکات کە چۆن گەورەبووە وەک کوڕی کۆمەڵناسێکی زانا و ژیانی و دەرکراوەیەکی هۆلیوود.

ئەمە وتەی ئایرا ساکسە کاتێک بە نێو پارکی برۆکلیندا ڕێ دەکات لە دوانیوەڕۆیەکی وشکی هاویندا، ئەمە شوێنگە و ڕەگی ساکس‌ە، سێتی دراماکەی لە گۆشەیەکی شەقامێکدایە.

3296

کەسێکی نیویۆرکی ، ساکسی ٥٠ ساڵ، جوولەکەیەکی هاوڕەگەزبازە، بۆ ٢٥ ساڵە چەندین درامای سۆزداری دەردەهێنێت بە ڕێژەیەکی بچووک و کورت کە لە ڕەسەنییەکی نەگۆڕەوە هەلقوڵاوە، زۆربەی فلیمەکانی لە خودی خۆیەوە هەڵقوڵاوە.

ڕوناکییەکان بهێلنەوە  باسی چیرۆکێکی خۆشەویستی نائاسایی دەکات لەگەڵ بازرگانێکی مادەی هۆشبەرەکان.

خۆشەویستی سەیرە فیلیمێکی فرمێسکئامێز بە دەستپێکی ئەلفرێد مۆلینا و جۆن لیسگۆو کاتێک باسی دوو هاوسەر دەکات کە دەبێت لە یەک جیا ببنەوە لە دوای فرۆشتنی ماڵەکەیان. ئەم فلیمە لە لایەن خاڵی و پەیوەندییەکی خۆیەوە بونیاد ناوە بە ناوی بۆریس تۆرێس لە دوای چەند مانگێک هاوسەرگیرییان کرد لە دوای لەدایکبوونی دوانەکەیان.

1500

ساکس گەڕاوەتەوە بە فلیمی پیاوە بچوکەکان، کە درامایەکی خێزانییە و دەنگدانەوەیەکی گەورەی دایەوە، دراماکە دەربارەی دوو کوڕە و کاریگەریی ماڵەوە لەسەر یەکێکیانە – ئەم ڕۆلە لە لایەن گرێگ کینەر و جێنیفەر ئهێلەوە بینراوە. کاتێک خۆشەویستی سەیر دەبینرێت، هەروەها خۆشەویستی گومانی لێ دەکرێت لە ژێر نازناوی یەکسانی لە هاوسەرگیریدا. ئەو دوو کوڕە دەبنە کۆیلەی دەستی گەورەکان و تێڕوانینێکی هەڵۆئاسایە بۆ کێشەی باشفرۆشی لە ئەمەریکادا.

ساکس کە دەڵێت ”من جیهانبینینێکی مارکسیم هەیە”، لە مێمفس گەورە بووە و تەنیا هەرزەکاری هاوڕەگەزباز بووە لە خوێندنگەکەی خۆیدا، هەروەها یەکێک لەو دوو خوێندکارە هاوڕەگەزبازانە بووە لە یەیڵ، بیری دێتەوە لە ١٩٨٨ کاتێک زانکۆی تەواو کردووە لە شەقامێکی ئیتاڵی بە ناوی دۆمێنیکان.

بە شێوەیەکی بەشەکی پرۆفیسۆر لە زانکۆی نیوێۆرک ساکس بە شیکەرەوە لەدایک بووە، باسی چیرۆکەکانی هێنری جەیمس و ئێدیس وارتۆن و چۆن بەرەنگاری و جەنگێکیان هەبووە لەگەڵ چینایەتی و باری ئابووریدا.

دایکی ساکس دەروونناس بووە – لەوانەیە فلیمدروستکەر زۆر لەو کارە جیاواز نەبێت، لە تەمەنێکی گەنجییەوە ئەو جیهانبینینەی لە چاوی کۆمەڵناسێک کە هەموو کات منی ڕاکێشاوە، دەڵێت گرنگترین شت ئەوەیە کە لە خەڵکی بگەیت و هاوسۆز بیت لەگەڵیان.

5472

“زۆر ئاسانە کە حوکمێکی ئەخلاقی بدەی بەسەر شتێک کە جیایە لە پێویستی و گیرفانەکانت.”

بە تێڕوانینی ساکس گۆڕان هەرگیز ناکرێت زۆر زوو ڕوو بدات، ئەو دەڵێت لە ڕۆژی ئێستای مندا وا دەیبینم کە هەردوو فلیمدروستکەرە سەربەستەکان و فلیمدروستکەرە هاورەگەزبازییەکان، کاتێکی زۆر قورسە بۆیان بۆ دروستکردنی فلیم، لەبەر ناوەڕۆکەکەی، دەبێت ناوەڕۆکەکەی چونیەک بکرێت، بەڵام لە ئێستادا کلتوورە بەربڵاوەکان خۆیان لە نێو خۆیاندا چوونیەکن.

 

 

هاوبەشی بکە

Ira Sachs, Little Men, Marxism, Rawand Qadir,