11/05/2024
DidiMn Logo
Top

ھونەری سەرشەقام و داھێنانەکانی ئێرنێست زاکێرۆڤیک

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی منکۆڵۆسەڵ
لە ئینگلیزییەوە: شێنێ محمد

ئێرنێست زاکێرۆڤیک لەکاتی گەشتەکانیدا لە شارە نێودەوڵەتییەکاندا شەیدای ھونەری سەر شەقام بووە. زاکێرۆڤیک وێنە لەسەر بونیادە قەبارە گەورە و بچوکەکانیش دەکێشێت و ئاشنای تەلارسازییە. ئەو وێنانەی دەیاننەخشێنێت زیاتر وێنەی منداڵن و بەسەر تەلاردەکاندا سەردەکەون بەشێوەیەکی گاڵتەئامێز کارەکانی بۆ دڵخۆشکردنی خەڵک تەرخان کردووە. کارەکانی زاکێرۆڤیک لەم دواییەدا گەیشتۆتە سکاندیناڤیا، ڕۆژھەڵاتی ئەوروپا، ئایسلاند، نۆروەی و پۆڵەندا.

وێبسایتی پاو واو ڵۆنگ بیچ کارەکانی زاکێرۆڤیک لە نمایشی مەڵتی میدیا بڵاوکردۆتەوە وە بەم جۆرە باسی کارەکانی دەکات: ” زاکێرۆڤیک کارەکانی خۆی وەک ئەزمونێک ھەژماردەکات وەک لەوەی بە بابەتێک ناویان ببات. ئەو کاتێکی زۆر تەرخان دەکات بۆ ناسینی بینەرەکانی . پێشبینی کردنی بینەر ی کارەکانی و ئەو وێنەیەی دەیکێشێت بۆ زاکێرۆڤیک بەشێکی قورسی کارەکەیەتی کە چێژی لێدەبینێت.”

هاوبەشی بکە

Ernest Zakirovig, SheneMohamad,