19/04/2024
DidiMn Logo
Top

ھونەرەکەی مەحموود فەرشچیان بەندە بە ھۆنراوەی کلاسیکی فارسییەوە

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – ئاڕت پیپڵ

لە ئینگلیزییەوە: شێنێ محەمەد

بابەتی سەرەکیی فەرشچیان ھۆنراوەی کلاسیکی فارسیی مامۆستا گەورەکانی وەک حافز، مەولانای ڕۆمی، فیردەوسی و خەیامە. ھەروەھا ئەو ھەستەکانی مرۆڤ تێکەڵ دەکات و نیگاریان دەکات. فەرشچیان بە شارەزایی لە بواری تابلۆی بچوککراوە بەناوبانگە، کە ھونەرێکە سەرەتا لە ئێران دامەزرا.

فەرشچیان لە بەرواری 24/1/1930، لە ئەسفەھان لەدایک بووە. ھەر لە منداڵییەوە بە شاکارە ئەندازەییەکان دەورە دراوە کە بووە ھۆکاری دروستکردنی ئاگایی ئەو بۆ ئەندازە، ڕەنگ و فۆڕم. ھەر لە پێنج ساڵیەوە ئەوە ڕوون بوو کە ژیانی فەرشچیان بۆ ھونەر و نیگار تەرخان دەبێت.

هونەری مەحموود فەڕشچیان

فەرشچیان لە ئێستادا لە نیویۆرک دەژی. ئەو کۆمەڵێک خەڵاتی زۆری بەدەست ھێناوە لە ماوەی ژیانیدا. لە لایەن ئەکادیمیا و مۆزەخانە ئەورووپییەکانەوە کارەکانی زۆر ستاییش کراون.

 فەرشچیان دامەزرێنەری قوتابخانەیەکە لە نیگارکێشانی فارسیدا، کە شوێنکەوتەی فۆڕمی کلاسیکە بە بەکارھێنانی تەکنیکی نوێ بۆ فراوانکردنەوەی مەودای نیگارکێشانی فارسی. ئەو ژیانێکی تازەی بۆ ئەم ھونەرە دابین کرد و ئەو پەیوەندییە مێژووییەی نێوان تابلۆ و ھۆنراوە و ئەدەبی پچڕاند و سەربەخۆیی بە تابلۆ بەخشی. تابلۆکانی فەرشچیان بەردەوام لە تازەگەریدان و تێکەڵەیەکی سەرنجڕاکێشی باو و مۆدێرنەیە، کە ئەمەش ستایلێکی تایبەت بە خۆیەتی.

فەرشچیان ڕۆڵێکی گەورە دەبینێت لە پێناساندنی ھونەری فارسی بە بینەری نێودەوڵەتی؛ لە زۆر زانکۆ و پەیمانگە ھونەریەکانەوە بانگھێشت کراوە تا توێژینەوە و کارەکانی بۆ بینەر نماییش بکات. تا ئێستا شەش کتێب و گوتاری زۆر لەسەر کارەکانی فەرشچیان بڵاو کراونەتەوە. لە ساڵی 2007دا،  دیزاینەری بەڕیتانی-عەممانی، عامر عەلی، تابلۆی پێنجەم ڕۆژی ئافراندنی فەرشچیانی بەکار ھێنا بۆ کۆلێکشنە نوێیەکەی، کە لە لەندەن فاشن ویک نماییش کرا.

 

هاوبەشی بکە

Classic Poetry, Mahmoud Farshchian, SheneMohamad,