19/05/2024
DidiMn Logo
Top

یەکەمین خەڵاتی کیاڕۆستەمی بەخشرایە دەرهێنەری فیلمی ماسی و پشیلە

لە لایەن دیدی من 8 ساڵ پێش ئێستا

دیدی من – تاران تایمز

لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

شەهرام موکری، دەرهێنەری فیلمی ماسی و پشیلە خەڵاتی عەباس کیاڕۆستەمی بەدەست هێنا، کە لە لایەن ڕێکخەرانی ١٦ـهەمین خەڵاتەکانی حافزەوە ئامادە کرابوو وەک ڕێزێک بۆ عەباس کیاڕۆستەمیی دەرهێنەر کە لە ماوەی پێشوودا کۆچی دواییی کرد.

خەڵاتەکانی حافز لە شەوی شەممە لە هۆڵی وەحدەتی تاران دابەش کرا، موکرییش لە لایەن مەسعود کیمیاییەوە خەڵات کرا، کە مردنی کیاڕۆستەمی کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر دروست کردبوو.

پاش وەرگرتنی خەڵاتەکە، موکری گوتی: “ناوی بەڕێز کیاڕۆستەمی هەمیشە بایەخی بەخشیوە بە سینەمای ئێران.”

ساڵانە خەڵاتی حافز لەل ایەن مانگانەی سینەمای فارسییەوە،جیهانی وێنە، بەڕێوە  دەچێت بۆ بەخشینی خەڵات بە باشترین بەرهەمە سینەمایی و تەلەفزیۆنییەکانی ئێران.

سەعید ڕۆستایی بۆ فیلمی ژیان و یەک ڕۆژ توانی خەڵاتی باشترین فیلم بەدەست بهێنێت و سەعید مەلیکیان خەڵاتەکەی لە لایەن سامان سالوریی دەرهێنەر، عەلی عوجی ئەکتەر و سەمیرە حەسەن پورەوە پێ بەخشرا.

ڕوستایی توانی خەڵاتی باشترین سیناریۆش بەدەست بهێنێت لە کاتێکدا نەوید محەمەد زادە و فەرهاد ئەسڵانی، لە فیلمی گەڕەکی بینام، پێکەوە خەڵاتی باشترین ڕۆڵیان بەدەست هێنا.

ژیان و یەک ڕۆژ هەروەها خەڵاتی باشترین مۆنتاژی بەدەست هێنا.

مەهتاب کێراماتی خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەری لە فیلمی زەمەنی سەهۆڵی بەدەست هێنا.

خەڵاتی حافز بۆ باشترین دەرهێنەر بەخشرایە عەلیڕەزا ڕەیسایی بۆ فیلمی کات بۆ عەشق.

ڕەیسایی پاش وەرگرتنی خەڵاتەکەی داوای لە بەرپرسانی ڕۆشنبیریی ئێران کرد: “ئێستا، چیتر کیاڕۆستەمی لە نێو ئێمەدا نەماوە، بۆیە ڕێگە بە تەقوایی، بەیزایی و مێهرجویی بدەن فیلم دروست بکەن.”

سامان موقەدەمیی دەرهێنەر لە لایەن ئەندامانی لیژنەی فێستیڤاڵەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا بۆ فیلمی سپێرمی نەهەنگ و کریستۆف ڕەزایییش خەڵاتی باشترین موزیکی وەرگرت.

خەڵاتەکانی ئاهەنگەکە بەردەوام بوو لە دابەشکردن و جەمشید هاشمپوریی خەڵات کرد بۆ ئەو دەستکەوتانەی لە ژیانی هونەریدا بەدەستی هێناون وەک ئەکتەرێک لە فیلمە ترسناکەکانی ساڵانی ٨٠ و ٩٠ـەکانی سەدەی بیست.

خەڵاتی بەرهەمە تەلەفزیۆنییەکان بەخشرایە حەسەن فاتحیی دەرهێنەر بۆ زنجیرە درامای شەهرزاد.

عەلی نەسیڕیان خەڵاتی باشترین ئەکتەری پێ بەخشرا کە ئەویش لە هەمان درامادا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت. دراماکە باس لە تاریکترین سەردەمی ئێران دەکات لە ساڵانی ٥٠ـکاندا.

زنجیرە درامای شەهرزاد توانی خەڵاتی باشترین زنجی درامای تەلەفزیۆنییش بەدەست بهێنێت.

مێهران مودیری وەک باشترین کەسایەتیی تەلەفزیۆن دەستنیشان کرا.

 

 

هاوبەشی بکە

Hafez Awards, Kiarostami, PshtewanKamal, Shahram Mokri, Shahrzad,