02/11/2024
DidiMn Logo
Top

وەرزى سێيەمى دراماى شەهرزاد بڵاو دەبێتەوە

لە لایەن دیدی من 7 ساڵ پێش ئێستا

دیمه‌نێك له‌ وەرزى سێيەمى دراماى شەهرزاد

دیمه‌نێك له‌ وەرزى سێيەمى دراماى شەهرزاد

ديدى منماڵپەڕى فەڕميى دراماى شەهرزاد
ئامادەكردن و وەرگێڕانى لە فارسييەوە: سەليم جەمال

 

وەرزى سێيەمى درامای شەهرزاد، كە لە دەرهێنانى حەسەن فەتحى و بەرهەمهێنانى سەيد محەمەد ئيمامييە، بڕياره ڕۆژى 29/1/2018 لە لايەن كۆمپانياى تەسڤيرێ گۆستەر پاسارگاد، بە شێوەى سى دى بخرێتە بازاڕەوە، لە هەمان كاتدا بە شێوەى ئۆنلاين لە ماڵپەڕى فەڕميى هەمان كۆمپانياى ناوبراو، بفرۆشرێت.

لە دواى كۆتاییهاتنى وەرزى دووەمى دراماى شەهرزاد، كە لە 15 زنجيره پێك هاتبوو، ڕەخنەگرانى سينەما و تەلەڤيزيۆن پەسنى زۆرى دراماى ناوبراويان كرد و بە گۆڕانكارييەكى گەورە لە قەڵەميان دا لەچاو وەرزى يەكەمدا، ئەويش بە هۆى زمانى دراماتيكييانەى و خەمڵاندنى پەيڤى شياو بۆ كارەكتەران.

هەرچەندە چيرۆكى وەرزى دووەمى ئەو درامايه مۆدێلى هێزى خێڵەكى و بنەماڵەيى، نەريتى شوێنگرتنەوە و تۆڵەسەندنەوەى خوێناوى بەسەريدا زاڵ بوو، بەڵام بەپێى گوتەى سەيد محەمەد ئيمامى بەرهەمهێنەرى دراماى شەهرزاد بێت، ”بينەران لە وەرزى سێيەمى ئەو درامايه چيرۆكێكى عاشقانە و ئەڤيندارى بەسەر دەكەنەوە و بەپێى مەيل و ويستى ئەوان دەبێت و وێنەى ئەو چيرۆكەيان لا شيرين دەبێت. لە هەمان كاتدا تێماى وەرزى يەكەم بۆ وەرزى سێيەم دەگەڕێتەوە“.

وەرزى سێيەم بە شێوەى وەرزى ڕابردوو هەموو هەفتەيەك ڕۆژى دووشەممه بڵاو دەكرێتەوە و بۆ هەر زنجيرەيەكيش بەرنامەى تايبەتيان دەبێت. هەروەها دراماکە لە مانگى هەشتى ساڵى ڕابردوو كارى وێنەگرتنى دەست پێ كردووە و هيچ گۆڕانكاریيەك لە كارەكتەراندا نەكراوە.

شیعری گۆرانیی هه‌ینیی موحسین چاوه‌شی به‌ كوردی:

 

ڕۆژەکان بکوژمن، لە غەیری هەینی کە خوێنڕێژترە
ڕۆژگارم هەینیان لە خودی هەینی غەمگینترە
لە مندا کۆچت کرد، لێم زویر بوویت بێ شك

زستانێك سەرمامە، بڵێ ئەگەڕێمەوە
شەوانە بێدارم، هەموو ئەو شەوانەی کە بێ تۆ مردم
گشت ئەو زامانەی كه هەموو تەمەنم، لە فیراغت چەشتم
هەموویانت لێ دەسەنمەوە، نا گاڵتەم کرد
شەهرزادی چیرۆکەکان، ئێژە؛ دەگەڕێمەوە

 

پەرێشانم پەرێشانم پەرێشان
پەشێمانم پەشێمانم پەشێمان

 

مەهێڵە گەڵام لەم ناوە، گەمۆی زەردی پاییز بێت
کۆتا وەرز بێ تۆ چیرۆکێکی تەڵخ و غەمگین بێت
دڵڕفێنیی لەخۆباییم، عەشقی بێجەفام
ئەی تەواوی چیرۆکەکان بڵێ ئەگەڕێمەوە

 

ڕۆژەکان بکوژمن، لە غەیری هەینی کە خوێنڕێژترە
ڕۆژگارم هەینیان لە خودی هەینی غەمگینترە
لە مندا کۆچت کرد، لێم زویر بوویت بێ شك
زستانێك سەرمامە، بڵێ کە ئەگەڕێمەوە

 

پەرێشانم پەرێشانم پەرێشان
پەشێمانم پەشێمانم پەشێمان

 

 

هاوبەشی بکە

Persian Cinema, Shahrzad,