ديدى من – ئيسنا
وەرگێڕانی لە فارسيەوە: سەليم جەمال
فيلمى فرۆشيار، کە بەرهەمى دەرهێنەر ئێرانی ئەسغەرى فەرهادیـیە، خەڵاتى باشترين فيلمى فێستیڤاڵی نێودەوڵەتىی ميونخـی بەدەست هێنا.
بە پێى ڕاپۆرتێکی ئاژانسى هەوآڵی ئيسنا، دواى ڕاگەياندنى ماڵپەڕى فەرمى ٣٤ـەمین فێستيڤاڵى نێودەوڵەتیی فيلمى ميونخ لە ئەڵمانيا، فيلمى فرۆشيار بە دەرهێنەرايەتى ئەسغەرى فەرهادى، بە باشترين فيلمى بيانى ئەم بۆنە سينەمايیيە هەڵبژێردرا.
لیژنەى دادوەرانی ئەم فێستیڤاڵە سينەمايیيە، بەياننامەيەكيان لە بارەى بەخشينى ئەو خەڵاتە بە فيلمى فرۆشيار نووسی: “ئێمە گەيشتين بەو دەرئەنجامەى كە ئەم خەڵاتە ببەخشين بە فيلمێک كە نیگایەکی هاوچەرخى بە دونيا و دونيابينى و لەوەش گرنگتر بە ئاسۆى داهاتوو هەيە. داستانێكى پڕ لە هەژموون و ئەزموون لە خۆى دەگرێت، فيلمێک دەربارەى ئەوەى كە هەين يان بە ناونيشانى: دەمانتوانى خەسڵەتەكانى مرۆڤبوونمان تێدا بێت.”
فيلمى فرۆشيار كە حەوتەمین بەرهەمى دەرهێنەری سينەمايى ئەسغەرى فەرهادیـیە، یەکەم جار لە فێستیڤاڵی فيلمى کانـی ساڵی ٢٠١٦ ا بەشداری کرد و خەڵاتى باشترين سيناريۆی پێ بەخشرا،هەروەها خەڵاتى باشترين ئەكتەرى پياويش پێشكەش بە شەهاب حسێنى كرا.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.