دیدی من – فوبیز
وەرگێڕانی: هەڵۆ فەریق
لە نۆڤەمبەری ساڵی 2015 لە شاری تۆکیۆ، هۆتێل کتێب و جێخەو کرایەوە. ئەم هۆتێلە بۆ شەیدایانی کتێب دروست کراوە. لەم هۆتێلەدا چەندین ڕەفەی کتێب هەن کە بە هەزارەها ناونیشانی ئینگلیزی و یابانی لە خۆ دەگرن. لە دوای خوێندنەوەیەکی زۆر یاخوت تەواوکردنی کتێبێکی باش، ڕەنگە خوێنەر پێویستی بە پشوو هەبێت. بۆیە ئەم هۆتێلە چەندین شوێنی بچوکی بۆ خەو تێدایە.
بیرۆکەی ئەم هۆتێلە لە لایەن ماکۆتۆ تانیجیری و ئای یۆشیداوە داڕێژراوە.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.