دیدی من – ئاراس عەبدولڵا
بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٤/٨/٢٠١٦، کاتژمێر ٤:٠٠ـی ئێوارە، لە هۆڵی سینەمای ئیمپایەر لە فامیلی مۆڵ لە شاری هەولێر، فیلمی سینەماییی ئاڵای بێ وڵات کە لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد، بەهمەن قوبادییە، نماییش بکرێت.
لە ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هونەری سینەمای هەولێردا، کە کۆپییەکی دەست دیدی من کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە کە: “پارێزگاری هەولێر، بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هونەری سینەمای هەولێر، بانگهێشتی سەرجەم بینەران و هەوادارانی سینەمای کوردی دەکەن بۆ بینینی فیلمی سینەماییی ئاڵای بێ وڵات لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد بەهمەن قوبادی.”
فیلمی سینەماییی ئاڵای بێ وڵات لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد بەهمەن قوبادییە و لە بەرهەمهێنانی پارێزگاری هەولێرە، ئەم بەرهەمە لە لایەن کۆمپانیای مژ فیلمەوە ئامادە کراوە.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.