دانا ڕەئوف
کاره‌کته‌ره پۆزه‌تیفه‌کان له سێ خوشکه‌که‌وه نزیکن، تێکڕا هه‌موویان خه‌ون ده‌بینن و فه‌لسه‌فه لێ ده‌ده‌ن و که‌متر کرداریان هه‌یه، یان هیچ کارێکیان نییه. کاره‌کته‌ره نێگه‌تیفه‌کانیش به‌ده‌ستوبردن، کرداریان دیاره، پڕۆتۆپۆپۆڤ کلیلی زوربه‌ی ڕووداوه‌کانه و کاریگه‌رییه‌کی خراپی به‌سه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوه‌کانه‌وه هه‌یه، کوڵیگین وه‌ک مامۆستایه‌ک ئه‌رکه‌کانی خۆی جێبه‌جێ ده‌کات، سه‌لیۆنی بارۆن ده‌کوژێت و نه‌تالیاش، ژنه‌که‌ی ئه‌ندرێی، که‌سێکی خۆپه‌رسته و ته‌واو پێچه‌وانه‌ی هه‌رسی خوشکه‌که‌یه. نه‌تالیا به سه‌ربه‌ستی به چوارده‌وری خۆیدا هه‌ڵده‌سوڕێت و ڕه‌وڕه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان ده‌بات به‌ڕێوه، هه‌رچه‌نده کاره‌کته‌رێکی نێگه‌تیفه، به‌ڵام وزه و هێزێکی گه‌وره‌ی تێدایه و هه‌نگاو و بڕیاری چاونه‌ترسانه ده‌دا. نه‌تالیا به‌ڕه له ژێرپێی خوشکه‌کان ده‌ردێنێت و له ماڵه‌که‌یان ده‌رده‌په‌ڕێنێت، ناپاکی له ئه‌ندرێی ده‌کات و له‌ژیانی خۆی به‌ولاوه هیچیتری به‌لاوه گرنگ نییه.
چێخه‌ف ته‌کنیکێکی تایبه‌تمه‌ند له دروستکردنی که‌سایه‌تییه‌کانیدا به‌کار ده‌هێنێت، بۆ نموونه هه‌ندێک له کاره‌کته‌ره‌کان، به‌ر له‌وه‌ی له سه‌ر شانۆ ده‌ربکه‌ون، له سه‌ر زاری کاره‌کته‌ره‌کانی تره‌وه پێشکه‌ش ده‌کات، به‌م شێوه‌یه‌ش بارێکی چاوه‌ڕوانی سه‌باره‌ت به‌و که‌سایه‌تییه له لای بینه‌ران ده‌خوڵقێنێت. هه‌ندێک جاریش په‌یوه‌ندییه‌کی تایبه‌تی له نێوان ئه‌و که‌سه‌ی قسه ده‌کات و ئه‌وه‌ی که دواتر ده‌رده‌که‌وێت دروست ده‌کات و کاره‌کته‌ره‌کان چ له‌ناو خۆیان و چ له‌لای بینه‌ران نامۆ نابێت.
ئه‌م ته‌کنیکه له شانۆنامه‌ی سێ خوشکدا به ئاشکرا دیاره؛ سه‌لیۆنی، ڤێرشینین و نه‌تالیا پێش ده‌رکه‌وتنیان باسیان ده‌کرێت. چ خوێنه‌ر و چ بینه‌رانیش وێنه‌یه‌کی ته‌واوه‌تی نه‌تالیا، به‌ر له‌وه‌ی ده‌ربکه‌وێت، وه‌رده‌گرن و هه‌ر سێ خوشکه‌که به نێگه‌تیفی باسی ده‌که‌ن.
:نموونه‌ی یه‌که‌م
توزینباخ: له بیرم نه‌بوو، ئه‌مڕۆ ڤێرشینینی سه‌رکرده‌ی تازه‌ی به‌تالیۆنه‌که‌مان دێ به میوانیتان (لای پیانۆکه‌وه ده‌وه‌ستێت).
ئۆلگا: ئینجا چییه؟ من به‌مه کامه‌رانم!
ئیرینا: پیره؟
توزینباخ: نه‌ء، خراپ نییه. ته‌مه‌نی زۆر زۆر بێ چل ساڵ، چل و پێنج ساڵ ئه‌بێ (له‌سه‌رخۆ ئاوازی گۆرانییه‌که ده‌ڵێ) گومانی تێدا نییه که پیاوێکی به‌توانا و ژیره، به‌ڵام زۆربڵێیه.
شانۆنامه‌ی سێ خوشک، پەردەی دووەم
نموونه‌ی دووه‌م
ماشا: ئای ئه‌و خانمه جلی چۆن له‌به‌ر ده‌کا! ناڵێم جله‌کانی جوان نین یان مۆده‌یان به‌سه‌ر چووه، به‌ڵام ڕێک پۆش نییه. ته‌نووره‌یه‌کی سه‌یری زه‌ردی کراوه‌ی پهراوێزهدار و بلووزێکی سوور له‌به‌ر ده‌کا. کوڵمهکانیشی هێنده شتوه و سوهتهوه بریقه‌یان دێ. نابێ ئه‌ندرێی حه‌زی لێ کردبێ، من ڕێگەی ئه‌مه ناده‌م.
شانۆنامه‌ی سێ خوشک، پەردەی یەکەم
به‌ڵام که نه‌تالیا دێته ناو ئه‌م خێزانه‌وه، هه‌ر زوو ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر ماڵه‌که‌دا، له ڕێگەی ئهندرێیشهوه خۆی به‌سه‌ر هه‌ر سێ خوشکه‌که‌دا زاڵ ده‌کات و منداڵه‌که‌شی، بوبیک، وه‌ک چه‌کێک دژی هه‌موویان به‌کار ده‌هێنێت.
نه‌تالیای ژنی ئه‌ندرێی که به نهتاشاش ده‌ناسرێت، له ڕووداوی دووه‌مدا داوا له ئه‌ندرێی ده‌کات که له‌گه‌ڵ ئیرینا بدوێت بۆ ئه‌وه‌ی ژووره‌که‌ی خۆی چۆڵ بکات و بچێته لای ئۆلگا تا بوبیک له ژووره‌که‌ی ئه‌و بنوێت، چونکه ئه‌و ژووره زۆر باشه بۆ منداڵ.
نه‌تاشا: له‌شی بوبیک سارده، ترسم لێ نیشتووه، ڕه‌نگه ژووره‌که‌ی سارد بێ، ئه‌بێ هیچ نه‌بێ تا هاوین بیبه‌ینه ژوورێکی تر. ژووره‌که‌ی ئیرینا بۆ منداڵ زۆر باشه، وشکه و به درێژایی ڕۆژ تیشکی خۆری تێدایه، ده‌بێ پێی بڵێین. ئه‌و ده‌توانێ جارێ له‌گه‌ڵ ئۆلگادا له ژوورێکدا بنوون، خۆ به ڕۆژ له ماڵ نییه و هه‌ر بۆ نوستن دێته‌وه.
شانۆنامه‌ی سێ خوشک، پەردەی دووەم
له په‌رده‌ی سێیه‌مدا ئۆلگا و ئیرینا له یه‌ک ژووردا ده‌ژین، له په‌رده‌ی چواره‌میشدا ئۆلگا ماڵه‌که‌ی به‌جێ هێشتووه، له کۆتاییی ئه‌م په‌رده‌یه‌شدا ئیریناش ده‌گوێزێته‌وه و ماشاش برڕیار ده‌دات که هه‌رگیز نه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و ماڵه.
نه‌تالیا له په‌رده‌ی یه‌که‌مدا وه‌ک ئافره‌تێکی شه‌رمنی دوودڵ و نادڵنیا ده‌رده‌که‌وێت، به‌ڵام ورده‌ورده ده‌بێته خانمی یه‌که‌می ماڵه‌که و به ده‌ستێکی پۆڵایین ڕه‌فتار ده‌کات و به ئاشکرا بووەته دۆستی پڕۆتۆپۆپۆڤ که کچه بچووکه‌که‌شیان، سۆقۆچکا، هه‌ر له‌وه. به‌هێزیی نه‌تالیا به‌هێزییه‌ک نییه که له جه‌سته و ڕه‌فتاری ئه‌ودا بێت، ئه‌و به‌و شێوه‌یه له‌دایک نه‌بووه، به‌ڵکو نه‌تاشا هێزی خۆی له بێهێزیی ئه‌ندرێی و ڕه‌فتاری هه‌ر سێ خوشکه‌که‌یه‌وه وه‌رده‌گرێت، ئه‌م بێ ده‌سه‌ڵاتییه‌ی ئه‌ندرێی و خوشکه‌کانی و هه‌وڵی به په‌راوێزکردنی نه‌تالیا وا له‌م ئافره‌ته ده‌کات که کاردانه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی هه‌بێت و له هه‌مان کاتدا پێگه‌شی به‌هێز ده‌کات. که نه‌تالیا له به‌رچاوی ئۆلگا له پیره ته‌مه‌ن هه‌شتا ساڵییه‌که تڕ‌ۆ ده‌کات، مه‌به‌ستی تڕۆکردنی ئۆلگایه، ئه‌و پیرێژنه، ئه‌نفیسا، له ساڵانێکی زۆر له‌وه‌وبه‌ره‌وه له‌و ماڵه‌دا کار ده‌کات و هه‌ر خۆیشی سێ خوشکه‌که و ئه‌ندرێی په‌روه‌رده کردووه.
نه‌تاشا: به‌ڵێ، ڕه‌نگه زۆر ژاکابم. (له‌به‌ر ئاوینه‌که‌دا) ده‌ڵێن قه‌ڵه‌و بووم، ڕاست نییه، یه‌ک تۆز چییه قه‌ڵه‌و نه‌بووم. ماشا نوستووه، به‌سته‌زمانه زۆر ماندووه. (به ساردییه‌وه بۆ ئه‌نفیسا) تۆ له به‌ر چاوی من نابی دانیشی، هه‌سته، لاچۆ لێره. (ئه‌نفیسا ده‌چێته ده‌رێ. بێده‌نگییه‌ک) تێناگه‌م، تۆ ئه‌م پیرێژنه‌ت بۆچی ڕاگرتووه؟
ئۆلگا: (به په‌له) ببووره، منیش تێناگه‌م!
نه‌تاشا: بوونی هیچ پێویست نییه. ئه‌و جوتیاره و پێویسته له لادێ بژی. بۆچی ئه‌وه‌نده‌تان داوه به ده‌میه‌وه؟ من حه‌زم له ماڵی ڕێکوپێکه. (ده‌ست به ڕوومه‌تیدا دێنێ) به‌سته‌زمان، تۆ ماندووی! به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌مان ماندوه. که سۆقۆچکای کچم گه‌وره بوو و هاته قوتابخانەکەت، ئه‌وسا لێت ده‌ترسم!
شانۆنامه‌ی سێ خوشک، پەردەی سێیەم
له‌نێو کاره‌کته‌ره‌کانی شانۆنامه‌ی سێ خوشکدا، به‌تایبه‌تی که‌سایه‌تی ئه‌ندرێی، گۆڕانکارییه‌کی زۆری به‌سه‌ردا دێت؛ ئه‌ندرێی له هه‌موو کاره‌کته‌ره‌کانی تر، به‌تایبه‌تیش سێ خوشکه‌که، توشی کاره‌ساتی ده‌روونی و بێهیوایی ده‌بێت. له په‌رده‌ی یه‌که‌مه‌وه که که‌مانچه ده‌ژه‌نێت، خه‌ون ده‌بینێت و خوازیاره ببێته پڕۆفیسۆر و له بواری زانست‌دا بڕوانامه‌ی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت. تا په‌رده‌ی چواره‌م که به ته‌واوه‌تی ڕووخاوه، مووچه‌خۆرێکی بچوکه و ده‌روون و ڕۆح و جه‌سته‌ی هیلاکن و له باخچه‌که‌دا به عه‌ره‌بانه‌ی منداڵه‌که‌وه دێت و ده‌چێت. ماشای خوشکی به ئاشکرا ده‌ڵێت: “ئه‌ندرێی برامان هه‌موو ئاواته‌کانی تێک شکاون.”
زۆر کاره‌کته‌ری پزیشک له نۆڤلێت و شانۆنامه‌کانی چێخه‌فدا هه‌ن، له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌زموونی تایبه‌تمه‌ندی چێخه‌ف خۆی که له ڕاستیدا پزیشک بووه و ماوه‌یه‌کی زۆریش وه‌ک پزیشک کاری کردووه. که‌سایه‌تیی پزیشک له لای چێخه‌ف ئه‌و که‌سه‌یه که به سه‌ربه‌ستی و به‌بێ جیاوازی چینایه‌تی و هه‌موو جیاوازییه‌کانی تر، ده‌توانێت بچێته هه‌موو ماڵێکه‌وه. پزیشک هیچ سنوورێکی نییه و چێخه‌فیش ئه‌م سه‌ربه‌ستییه‌ی کار و پیشه‌ی پزیشک وه‌ک جۆکه‌رێک به‌کار ده‌هێنێت و هه‌ندێک جار نهێنیی زوربه‌ی چینه‌کانی کۆمه‌ڵگەی لایه. بۆ نموونه له هه‌موو شانۆنامه‌کانی چێخه‌فدا، جگه له باخی گێلاس کاره‌کته‌رێکی پزیشک هه‌یه، ئه‌م کاره‌کته‌رانه یان ئه‌وه‌تا ڕاسته‌وخۆ به‌شداری ڕووداوه‌کانن و ڕۆڵێکی گرنگیان له به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی ململانێکاندا هه‌یه، یان ئه‌وه‌تا چاودێرێکی وردن.
دوا پزیشکی شانۆنامه‌کانی چێخه‌ف چیبووتیکینه، پیرهپزیشکێکی سوپایه و به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان کۆکردنه‌وه‌یه‌کی یان به‌رئه‌نجامێکی کۆتاییی پزیشکه‌کانه. پزیشکه‌کانی نێو شانۆنامه‌کانی چێخه‌ف له‌گه‌ڵ چێخه‌ف ده‌چنه ته‌مه‌نه‌وه و پیر ده‌بن، چیبووتیکینیش دوا پزیشک و به‌ته‌مه‌نترین پزیشکی شانۆنامه‌کانی چێخه‌فه. چیبووتیکین مرۆڤی قسه هێنانه‌وه‌یه و هه‌موو بوون و جیهان ده‌خاته ژێر تێڕامانه‌وه و ته‌نانه‌ت له په‌رده‌ی سێیه‌میشدا بوونی خۆشی وه‌ک پزیشک و ده‌وروبه‌ره‌که‌شی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
چیبووتیکین: هه‌مووتان به له‌عنه‌ت بن، سندانم لێ دان، هه‌رایه! وام ده‌زانی دوکتۆرم و ده‌توانم چاره‌ی هه‌موو نه‌خۆشییه‌ک بکه‌م، که‌چی هیچ نازانم، هه‌موو شتێکم بیرچۆته‌وه، هه‌رچیم زانیوه هه‌موویم له‌بیر چووەتەو، هیچم له‌بیر نه‌ماوه. (بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست پێ بکا ئۆلگا و نه‌تاشا ده‌چنه ده‌رێ) شه‌یتان به له‌عنه‌ت بێ، چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له زاسیپ ژنێکم تیمار ئه‌کرد، که‌چی مرد. من تاوانبارم، به‌ڵێ، بیستوپێنج ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر هه‌ندێ شتم ده‌زانی، به‌ڵام هیچم له‌بیر نه‌ماوه، هیچ. باشه، به‌ڵکو من مرۆڤ نه‌بم و به خۆڕایی وا خۆم پیشان بده‌م که ده‌ست و قاچ و سه‌رم هه‌یه، به‌ڵکو له ڕاستیدا من هه‌ر نه‌بم و وا بزانم دێم و ده‌چم و ده‌خۆمه‌وه! (ده‌گری) ئاخ، خۆزگه هه‌ر نه‌بوومایه. (ژیر ده‌بێته‌وه و به تووڕه‌ییه‌وه) شه‌یتان ده‌زانێ، سێ ڕۆژه له یانه هه‌رایه و باسی شه‌کسپیر و ڤۆڵته‌ر ده‌که‌ن، من نه‌مخوێندوونه‌ته‌وه و هیچیان ده‌رباره نازانم، که‌چی خۆم وا پیشان ده‌دا که خویندوومنهتهوه، ئه‌وانی تریش هه‌ر وه‌کو من بوون، ئه‌مه نزمییه. ئه‌و ژنه‌شم هاته‌وه به‌رچاو که چوارشه‌ممه کوشتم و له به‌رچاوم ون نه‌ده‌بوو. دڵم گیراوه، ئه‌مه ناڕه‌وایه، کارێکی چه‌وته، تاوانه.
شانۆنامه‌ی سێ خوشک، پەردەی سێیەم
ئه‌م کاره‌کته‌ره مه‌ی به چاره‌سه‌ر ده‌زانێت و له پشت سنووره‌کانی بهدمهستبوونهوه خۆی ده‌شارێته‌وه، هه‌ندێک جار به هه‌ستێکی گه‌وره خۆشه‌ویستی بۆ سێ خوشکه‌که و به‌تایبه‌تی بۆ ئیرینا ده‌رده‌بڕێت، یان گوێ ناداته هیچ و هه‌ندێک جار په‌رده له ڕووی ڕاستییه‌کان هه‌ڵده‌ماڵێت و توندوتیژه. بۆ نموونه له په‌رده‌ی چواره‌مدا، به‌م شێوه‌یه ئامۆژگاری ئه‌ندرێی ده‌کات.
ئەم نووسینە لە کتێبی شانۆنامەی سێ خوشک، نووسینی ئەنتوان چیخۆڤ، وەرگێڕانی جەلال تەقی، ژمارە ٢٠ لە زنجیرەی شانۆی بیانیی دەزگای ئاراس بڵاو کراوەتەوە.
Copyright © DidiMn.com. All rights reserved.